نرخی تمەن بۆ نزمترین ئاست دابەزی



بەهۆی ناجێگیری دۆخی سیاسی و سەربازی لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و هێرشەكانی شەوی ڕابردووی سەر هێزەكانی ئەمریكا لە ئەردەن، بەهای تمەنی ئێرانی و دیناری عێراقی ڕوویان لە دابەزین كرد، بەجۆرێك نرخی تمەن نزمترین ئاستی مێژوویی تۆماركرد.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهای تمەن شكاوە و 100 دۆلار بە 5 ملیۆن و 800 هەزار تمەنە بە حەواڵە و هەروەها بە نەقدیش بە 5 ملیۆن و 500 هەزار تمەنە.

ڕاشیگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای دیناری عێراقیش شكاوە و 100 دۆلار گەیشتۆتەوە 152 هەزار دینار.

هێرشەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی سەر هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و سوریا و هێرشە مووشەكییەكەی شەوی ڕابردووی سەر ئەو هێزانە لە ئەردەن، كە بووە هۆی كوژرانی 3 سەرباز و بریندار بوونی زیاتر لە 35 سەرباز و هەڕەشەی ئەمریكا بۆ وەڵامدانەوەی قورس كاریگەری كردۆتە سەر دۆخی ئابووری و بەرزبوونەوەی دۆلار.

فراكسیۆنی پارتی بۆ تەیف سامی: سوود لە بایۆمەتری هەرێم وەربگرە
پێشت فراكسیۆنی پارتی بۆ تەیف سامی: سوود لە بایۆمەتری هەرێم وەربگرە
ئەو دوو کوڕەی “35 ملیۆن دیناریان لە باوکیان بردبوو” دەستگیرکران
دواتر ئەو دوو کوڕەی “35 ملیۆن دیناریان لە باوکیان بردبوو” دەستگیرکران
ەیوەندیدار