ئەو دوو کوڕەی “35 ملیۆن دیناریان لە باوکیان بردبوو” دەستگیرکران



ئاسایشی سلێمانی دەستگیر كردنی دوو تۆمەتبار ڕادەگەیەنێت، كە خەڵكی باشووری عێراقن و بڕێكی زۆر “پارەیان لە باوكیان بردبوو”، دواتر هەڵاتبوون.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی نووسراوێکیان پێ گەیشت لە لایەن پۆلیسی زیقارەوە، کە باوکێک سکاڵای تۆمارکردووە سەبارەت بە دیارنەمانی دوو کوڕەکەی، دوای بەدواداچوونی هێزەکانیان بۆیان دەرکەوت لەڕێگەی گروپێکی گەشتیارییەوە هاتوونەتە شاری سلێمانی و لە هۆتێلێکدا ماونەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەرکەوت بڕی 35 ملیۆن دیناری عێراقییان لە باوکیان بردووە و خۆیان حەشارداوە.

جەختیشی كردۆتەوە، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار ڕووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.

نرخی تمەن بۆ نزمترین ئاست دابەزی
پێشت نرخی تمەن بۆ نزمترین ئاست دابەزی
شەپۆلێكی دیكەی بەفر و سەرما هەرێم دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێكی دیكەی بەفر و سەرما هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار