عێراق هاوشێوەی هەرێم بایۆمەتری بۆ فەرمانبەران دەكات



وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بڕیاریدا بە دروست كردنی پێناسی بایۆمەتری بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی فەرمانگە حكومییەكان.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتەكە، هەیام یاسری، وەزیری پەروەندییەكانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەی تیمی کارگێڕی بۆ دروست كردنی ناسنامەی بایۆمەتری بۆ فەرمانبەرانی فەرمانگە حکومییەکان كرد، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک بەرپرس لە وەزارەت و دامودەزگا حکومییەکان.

ئاماژە بەوەشکراوە، “لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکردن لەسەر هەنگاو و قۆناغەکانی داهاتوو كرا، کە لە كۆتاییدا پشتیان پێ‌ دەبەسترێت بەمەبەستی ئامادەکردنی ستانداردە پەسەندکراوەکان بۆ جێبەجێکردنی. هەروەها گفتوگۆ كرا لەسەر توانا ماددی و تەکنیکییەكانی ئەو دەزگایانەی حکومەت، کە بەرپرسیارن لە دەرکردنی ناسنامەکە، كە دەبێتە پێناسی حكومی فەرمانبەر”.

وەزیری پەروەندییەكان ڕایگەیاندووە، “لە ئێستادا پڕۆژەکە لە پرۆسەی تەواوکردنی ڕێکارە ڕێکخراوەیی و کارگێڕییەکاندایە و پێشکەشکردنی ئەو ڕاسپاردانەی، کە لەلایەن تیمی جێبەجێکردنەوە پێشنیارکراون بۆ ئەوەی بخرێنە بەردەم دەسەڵاتە باڵاکان بۆ پەسەندکردنی”.

دوای 7 ساڵ كوردێك دەبێتەوە بە سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك
پێشت دوای 7 ساڵ كوردێك دەبێتەوە بە سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك
پێشەوا هەورامانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
دواتر پێشەوا هەورامانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار