کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا



کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو، بڵاویکردەوە دوێنی ئێوارە، کۆڵبەرێکی تەمەن 45 ساڵ و خەڵکی شاری سەقز بە ناوی مەنسوور محەممەدنژاد، لە کاتی کۆڵبەری و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بەستامی سەر بە شاری سەقز، گیانی لەدەست دا.

ڕونیشیکردەوە ئەو هاووڵاتییە خەڵکی گوندی “جونیان”ی سەر بە ناوچەی زێویەی سەقزە و لە ڕووباری بەستام بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێرانە پێکراوە و کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە لە پشتەوە بە گولـلەی کڵاشینکۆف پێکراوە.

چا بە ڕێژەیەکی دیاریکراو تەمەن درێژ دەکات
پێشت چا بە ڕێژەیەکی دیاریکراو تەمەن درێژ دەکات
کارمەندانی هاتووچۆ بایکۆتیان ڕاگەیاند
دواتر کارمەندانی هاتووچۆ بایکۆتیان ڕاگەیاند
ەیوەندیدار