چا بە ڕێژەیەکی دیاریکراو تەمەن درێژ دەکات



زانایان پێیان وایە پەیوەندییەک هەیە لە نێوان تەمەنی درێژتر و خواردنەوەی چا، بەڵام بە ڕێژەیەکی دیاریکراو.

توێژینەوەکە دەریخستووە، خواردنەوەی سێ کوپ چا پیربوونی بایۆلۆجی دوادەخات، چای ڕەش کانزاکانی پەیوەست بە تەندروستی دڵ، مێشک و ڕیخۆڵە لەخۆدەگرێت.

توێژەرانی زانکۆی سیچوان لە شاری چێنگدوی چین سەیری داتاکانی ٥٩٩٨ بەریتانیان کردووە کە تەمەنیان لە ٣٧ بۆ ٧٣ ساڵیدایە، هەروەها ٧٩٣١ کەسی تەمەن ٣٠ بۆ ٧٩ ساڵ لە چین.

شارەزایان بەو ئەنجامە گەیشتن کە ئەوانەی چایەکەیان خواردووەتەوە نیشانەکانی “پیربوونی بایۆلۆجیان خاوتر بووە.

زاناکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، خواردنی نزیکەی ٣ کوپ چا یان ٦ بۆ ٨ گرام گەڵای چا ڕۆژانە سوودی بەهێزتری دژە پیربوون دەردەخات، بۆیان دەرکەوتووە کە ئەوانەی دواتر وازیان لە خواردنەوەی چا هێناوە، پیربوونی بایۆلۆجیان خێراتر بووە.

کەشناسی: بەفر دەبارێت و شەختە دروست دەبێت
پێشت کەشناسی: بەفر دەبارێت و شەختە دروست دەبێت
کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا
دواتر کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا
ەیوەندیدار