سەعدی پیرە: دەبێت بەیەکەوە بەرگری لە قەوارەی هەرێمی کوردستان بکەین



وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوا لە هێز و لایەەن سیاسییەکان دەکات پێکەوە بەرگری لە قەوارەی هەرێمی کوردستان بکەن و ڕاشیدەگەیەنێت ناوچەگەریکردنی حزبەکان بچووککردنەوەی خۆیان و هەرێمی کوردستانی لێدەکەوێتەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، “ئەوهێرشانەی دەکرێنە سەر کوردستان، ئەو هەڕەشانەی کە هەن چی بۆردومانەکانی هەولێر، چی فڕۆکەخانەی عەربەت، چی هێرشە درۆنیەکان، هەوڵی کەمکردنەوەی ستافی دامەزراوە نێودەوڵەتیەکان و کۆتاییهێنان بە مانەوەی تیمی ڕاهێنەری هێزەکانی هاوپەیمانان هەمووی بە یەکەوە هەوڵێکە ئامانج لێی بچووککردنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان و هەڕەشەن لەسەر هەرێم.”
وتیشی، “ئیتر دەبێت ئێمەش هەموو هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسیەکان بخەینە گەڕ بۆ بە گژداچوونەوەی ئەم هەوڵ و تەقەللا نەزۆکانە وە هەڵوێستی یەکگرتومان هەبێت.”
وتەبێژی یەکێتی دەڵێت،” هەر لایەنێکی سیاسی لە هەرێم پێ وابێت جیاوازی شارێک و شارێک هەیە، بۆ نموونە پارتی پێی وابێت سلێمانی پەیوەندی بە ئەوەوە نییە و حکومەت حەقی نییە، وە یەکێتی پێی وابیت هەولێر پەیوەندی بە ئەوەوە نییە ئەمە هەم خۆ بچووکردنەوەیە و هەم قەوارەی هەرێمیش بچووک دەبێتەوە.”
ڕاشیگەیاند، ” دەبێت ئەوە بزانین هەموو لایەکمان بەرپرسین و بەیەکەوە دەبێت بەرگری لە قەوارەکە بکەین و داوا لە دۆستەکانیشمان بکەین لە هەرکوێ بن هاوکاریمان بکەن.”
سەعدی پیرە دەڵێت:” ئێمە هەموو هێزی جیا جیاین هەموومان هەوڵ دەدەین سیستەمێکی پەرلەمانی فرەحزبی فیدراڵ پیادە بکەین، لە هەرێم لە چوارچێوەی عێراق کە باسی فرەیی دەکەین واتە فرە حزبی واتە بەرنامەی سیاسی و ئابوری و کەلتوری جیا جیا و هەر کەس بەرنامەی خۆی هەیە، هەر کەس کێبڕکێیەتی لەسەر زۆرترین دەنگ و کورسی و هەبوونی زۆرترین دەسەڵات.”
وتیشی: ” ئەگەر یەکتری تۆمەتبار بکەین بە ناپاک و خائین پێم وایە خۆمان بچوک دەکەینەوە، بەم نەفەسە کورتە ناتوانین باسی فرە حزبی بکەین، فرەیی ئەو کاتە واتای هەیە کە مەجالێکمان بۆ کاریی فرەیی و یەکتر قبوڵکردن هێشتەوە بۆ یەکتر.”

کارمەندانی هاتووچۆ بایکۆتیان ڕاگەیاند
پێشت کارمەندانی هاتووچۆ بایکۆتیان ڕاگەیاند
ترەمپ باس لە “چەکێکی کۆمەڵکوژ” دەکات کە هەڕەشەیە بۆ ئەمریکا
دواتر ترەمپ باس لە “چەکێکی کۆمەڵکوژ” دەکات کە هەڕەشەیە بۆ ئەمریکا
ەیوەندیدار