ترەمپ باس لە “چەکێکی کۆمەڵکوژ” دەکات کە هەڕەشەیە بۆ ئەمریکا



ترەمپ هۆشداری لە دۆخی ئەمریکا دەدات و ڕایدەگەیەنێت، دۆخی سنوورەکانی ئەمەریکا بووەتە چەکێکی کۆمەڵکوژ و هەڕەشە لە ئاسایشی وڵاتەکە دەکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە لاپەڕەی خۆیدا لە ماڵپەڕی “Truth Social” نووسیویەتی: بارودۆخی سنوورەکانمان وەک چەکێکی کۆمەڵکوژ بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ئەمریکا.

ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە دۆخی ئێستای سنوورەکە “خراپترین دۆخە لە مێژووی ئەمریکادا”، هێزە سنوورییەکانی ئەمریکاش هاوڕان لەسەر ئەوەی کە ئیدارەی ئێستا ناتوانێت دۆخی ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ کۆچبەران کۆنتڕۆڵ بکات.

پێشتر کارین جان پیێر، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو، ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کارەکانی گرێگ ئابۆت، پارێزگاری ویلایەتی تەکساس بۆ دەستەبەرکردنی سنووری ئەمریکا بە “نائارامی” دەزانێت.

کیڤن ستیت، پارێزگاری ئۆکلاهۆما ڕایگەیاند کە پاسەوانی نیشتمانی دەنێرێتە ویلایەتی تەکساس، لەکاتێکدا ڕۆن دیسانتیس، پارێزگاری فلۆریدا ئامادەیی خۆی نیشداندا بۆ هاوکاری پێویستی لە نێوان قەیران و ململانێ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی فیدراڵیدا پێشکەش بکات.

دەسەڵاتدارانی ویلایەتی تەکساس لەسەر ڕێوشوێنی ئاسایشی سنوورەکان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی فیدراڵیدا لە ناکۆکیدان و دەسەڵاتدارانی ویلایەتەکەش پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە سنوورەکان بە شێوەیەکی دروست پارێزراو نین، ئەمەش بووەتە هۆی دزەکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی کۆچبەری نایاسایی.

سەعدی پیرە: دەبێت بەیەکەوە بەرگری لە قەوارەی هەرێمی کوردستان بکەین
پێشت سەعدی پیرە: دەبێت بەیەکەوە بەرگری لە قەوارەی هەرێمی کوردستان بکەین
خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستپێدەکاتەوە
دواتر خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستپێدەکاتەوە
ەیوەندیدار