خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستپێدەکاتەوە



بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی دژی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان دەستپێبکاتەوە.

خۆپیشاندانەکە شار و شارۆچکەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین هەروەها کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە.

جیاواز لە خۆپیشاندانەکانی ڕابردوو، مامۆستایانی ناڕازی لە هەولێریش ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا باسیان لەوە کردووە کە ئەمڕۆ بەشداری ناڕەزایەتییەکان دەکەن.

خۆپیشاندانەکە لە کاتێکدایە کە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە جەخت لە دەستپێکردنەوەی دەوام و سزادانی ئەو مامۆستایانە دەکەنەوە کە پابەندی دەوام نابن.

دوێنێش ژمارەیەك لە کەسایەتییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا داوایان لە مامۆستایان کرد کۆتایی بە بایکۆت بهێنن و بگەڕێنەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن.

مامۆستایان داوای چارەسەرکردنی کێشەی مووچە، دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە و دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ دەکەن، بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ داواکارییەکیانی جێبەجێ نەکردووە.

ترەمپ باس لە “چەکێکی کۆمەڵکوژ” دەکات کە هەڕەشەیە بۆ ئەمریکا
پێشت ترەمپ باس لە “چەکێکی کۆمەڵکوژ” دەکات کە هەڕەشەیە بۆ ئەمریکا
رێباز حەملان: ئەگەر ئێمە بەشێكین لە عێراق كوا مووچەی خەڵكی كوردستان
دواتر رێباز حەملان: ئەگەر ئێمە بەشێكین لە عێراق كوا مووچەی خەڵكی كوردستان
ەیوەندیدار