چەند کەسایەتییەکی سلێمانی داواکارن مامۆستایان بایکۆت بشکێنن



کۆمەڵێک کەسایەتی دیار و مامۆستای ئایینی لە شاری سلێمانیەوە داوایان لە مامۆستایان کرد بایکۆت بشکێنن و بچنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

حاکم ڕزگار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، لە کێشە و گرفتەکانی مامۆستایان تێدەگەین و داواکارییەکانیان ڕەوان، وەک کۆمەڵێک کەسایەتی خۆبەخش داوایان لێدەکەین بایکۆت بشکێنن و بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن لەپیناو ڕۆڵەی هەژار و کەمدەرامەتەکان.

ئاماژەی بەوەشدا، هەر لێرەوە داوا لە وەزارەتی پەروەردە و پەروەردەکان دەکەین، سەرجەم ئەو سزایانە هەڵبوەشێننەوە کە بۆ مامۆستایان دراوە، و ئەو سزایانەش ڕابگرن کە دەدرێن، وتیشی ” پێویستیشە بیر لەوە نەکرێتەوە مامۆستایان سزا بەن چونکە ئەوان لە ناچاریدا هۆڵەکانی خوێندنیان بەجێ هێشتووە”.

ڕوونیشیکردەوە، دڵنیاین مامۆستایان دڵسۆزن و خەمی پرۆسەی پەروەردەیانە، ئێمە تێدەگەین زوڵمیان لێکراوە و مافی خۆیانە ئەو داواکارییانەی هەیانە بۆیان جێبەجێبکرێت،

دەربارەی ئەو نووسراوەی وەزارەتی پەروەردە کە وەڵامی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژی تێدا دراوەتەوە، حاکم ڕزگار دەڵێت” بەبڕوای من لە ڕووی یاساییەوە ئەمە بڕیار نییە و دەبێت وەزارەتی پەروەردە لەڕێگەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاری بۆ دەربکات”.

دەشڵێت، داواکارین مامۆستایان لە تەنیشت داواکارییەکانیان بچنەوە ناوەندەکانی خوێندن و خوێندکاران بێبەش نەبن لە خوێندنی ساڵێک.

سودانی لەگەڵ ژمارەیەک ژنە بازرگانی عێراقی کۆدەبێتەوە
پێشت سودانی لەگەڵ ژمارەیەک ژنە بازرگانی عێراقی کۆدەبێتەوە
مووچە دواكەوت و 45 ڕۆژی تێپەڕاند
دواتر مووچە دواكەوت و 45 ڕۆژی تێپەڕاند
ەیوەندیدار