بەرگری شارستانی سۆران: چوار کەسمان رزگار کرد کە لە ناو بەفردا گیریان خواردبوو



بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، چوار کەسیان رزگارکردووە کە لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا لە گوندی وێزێی سەر بە قەزای چۆمان لەنێو بەفردا گیریان خواردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی ئاگادارکراونەتەوە لەوەی ئۆتۆمبێلێک لەنێو بەفردا لە گوندی وێزێ لە چۆمان گیری خواردووە، راستەوخۆ تیمێکی تایبەت لە بنکەی بەرگری شارستانی چۆمان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و دوای کاتژمێرێک توانیویانە ئەو چوار کەسە رزگار بکەن.

دەشڵێت:” ئۆتۆمبێلەکە چوار کەسی تێدا بووە کە بەڕەگەز عەرەب بوون، دانیشتووی پارێزگای بەغدان و بە مەبەستی گەشت و سەیران روویان لەو ناوچەیە کردووە بەڵام بەهۆی بارینی بڕێکی زۆری بەفر لە ناوچەکە گیریان خواردووە و داوا لە هاووڵاتییانیش دەکات لەکاتی روودانی هەر رووداوێکی دیکەی لەو جۆرە بە زووترین کات پەیوەندییان پێوە بکەن.

شارەزایەکی کەشناسی: ئەمشەو بەفر دەبارێت
پێشت شارەزایەکی کەشناسی: ئەمشەو بەفر دەبارێت
سودانی لەگەڵ ژمارەیەک ژنە بازرگانی عێراقی کۆدەبێتەوە
دواتر سودانی لەگەڵ ژمارەیەک ژنە بازرگانی عێراقی کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار