سودانی لەگەڵ ژمارەیەک ژنە بازرگانی عێراقی کۆدەبێتەوە



سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ کۆمەڵێک لە ژنە بازرگانانی عێراقی کۆبووەوە و پشتیوانی بۆ کەرتی بازرگانی ژنان دووپاتکردەوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران بلاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ ژمارەیەک ژنە بازرگان کۆبووەوە و جەختی لە سووربوونی حکومەت کردەوە بۆ پشتیوانیکردنی کەرتی بازرگانی بۆ ژنان،

ئاماژەی بەوەشداوە، ژنان لە مێژووی نوێی عێراقدا ڕووبەڕووی قۆناغێکی گرنگ بوونەتەوە و نوێنەرایەتی تەواوی کۆمەڵگای عێراقیان کردووە ، لە کاتی تێپەڕبوونی بە سەختترین بارودۆخی ناجێگیردا و پاڵپشتی خێزانیان کردووە بۆ نەهێشتنی بارگرانییەکان،

ئاماژەی بەوەشکردووە، ژنان بۆ بەشداریکردن لە سیاسەتدا سەریان هەڵداوە و ئامادەبوونێکی نموونەییان هەیە، ئەمەش بابەتێکی ئاساییە لە وڵاتێکی وەک عێراقدا کە مێژوویەکی پڕ شکۆی هەیە لە بەشداریکردنی ژناندا، کەسانی ئەکادیمی و نووسەر و شاعیر و ژنانی نموونەییمان هەیە لە بوارە جۆراوجۆر و پیشەییەکاندا.

سودانی ئاماژەی بەوەکرد، ژینگەی بازرگانی لە عێراق ئاسان نەبووە و بەدەست بیرۆکراسی و گەندەڵیەوە دەناڵێنێت، بەڵام ئەم ڕکابەرییانە ئەو ڕێگایە ناهێڵن کە بۆ گۆڕینی ئەم واقیعە داڕێژراوە و بڕیاری گرنگ دەرچووە بۆ پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت.

بەرگری شارستانی سۆران: چوار کەسمان رزگار کرد کە لە ناو بەفردا گیریان خواردبوو
پێشت بەرگری شارستانی سۆران: چوار کەسمان رزگار کرد کە لە ناو بەفردا گیریان خواردبوو
چەند کەسایەتییەکی سلێمانی داواکارن مامۆستایان بایکۆت بشکێنن
دواتر چەند کەسایەتییەکی سلێمانی داواکارن مامۆستایان بایکۆت بشکێنن
ەیوەندیدار