50  ساڵ بەسه‌ر له‌سێداره‌دانی لەیلا قاسم تێدەپەڕێت



ئەمرۆ 50 ساڵ بەسەر لە سێدارەدانی کچە تێكۆشه‌ری کوردستان له‌یلا قاسم “بووکی كوردستان” تێدەپەڕێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 12ی ئایاری 2024  50  ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی کچە تێكۆشه‌ری کورد له‌یلا قاسم و هاوڕێكانی (جەواد هەمەوەندی، نەریمان فوئاد مەستی، حەسەن حەمەڕەشید، ئازاد سلێمان میران) تێدەپەڕیت.

كاتژمێر 7ی سەر لەبەیانی ڕۆژی 12/5/1974 لەیلا قاسم ‌و هەر چوار هاوڕێكەی لە سێدارەدران، کە لەیلا قاسم بە جلە کوردییەکانیەوە و بە وتنەوەی سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب، دەچێتە بەردەم پەتی سێدارە.

لەدوا ساتەکانی ژیانیدا بە جەلادەکانی بەعس دەڵێت: “دوای لەسێدارەدانی من، ھەزاران کورد وشیار دەبنەوە، زۆر خۆشحاڵ و سەربەرزم، کە گیانم فیدای ڕێی ڕزگاری کوردستان دەکەم”.

هەواڵی لەسێدارەدانی لەیلا قاسم لە سەرتاسەری كوردستان و عێراقدا بڵاوبووەوە و میدیای ئەو كاتەی جیهان هەواڵی لە سێدارەدانی لەیلا قاسم-یان وەك لە سێدارەدانی یەكەم ئافره‌ت لە مێژووی سیاسی عێراقدا بڵاوكردەوە

خێرایی با زیاد دەکات و خۆڵ دەبارێت
پێشت خێرایی با زیاد دەکات و خۆڵ دەبارێت
وەزیری نەوتی عێراق: ڕازینابین بە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت
دواتر وەزیری نەوتی عێراق: ڕازینابین بە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت
پەیوەندیدار