شارەزایەکی کەشناسی: ئەمشەو بەفر دەبارێت



شارەزایەکی کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، لە درەنگانی ئەمشەوەوە بەفربارین دەستپێدەکات لە ئاستە نزمەکان واتە لە (٧٥٠-٨٠٠ )مەتر و بەرەو سەرەوە و  ئەگەر هەیە لە هەندێک شوێن تەنها بەفرببارێت بە ڕێژەیەکی کەم و نەکەوێتەوە لەسەر زەوی  وەهەندێک شوێن سپی پۆش بکات.

محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە کە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە کاریگەری بارستە هەوایەکی زۆر ساردی جەمسەری دابەزیوەتە ناوچەکانمان لەگەڵ چالاکبوونی بایەکی مامناوەند بەمەش کزەبایەکی ساردی زستانی دروست کردوە و ناو بەناو لە هەندێک ناوچە هەورەکان کە سەرچاوەکەیان دەریایی ناوەڕاستە دەست بە چڕبونەوە دەکەن و لە شێوەی باران و تەرزە و بەفردا دەبارێن و هەندێک کاتیش بروسکی لەگەڵە بۆ هەندێک ناوچە.

دەشڵێت: پێشبینی دەکەم لە درەنگانی ئەمشەوەوە لەگەڵ گونجانی بارودۆخ دا بەفربارین دەست پێبکات لە ئاستە نزمەکان واتە لە (٧٥٠-٨٠٠ )مەتر و بەرەو سەرەوە ،وە ئەگەر هەیە لە هەندێک شوێن تەنها بەفرببارێت بە ڕێژەیەکی کەم و نەکەوێتەوە لەسەر زەوی، وەهەندێک شوێن سپی پۆش بکات و هەندێک شوێنیش بە تێکەڵی ببارێت و ناوچەکانی دیکە لە شێوەی باران و تەرزە و کڕێوە دا دەبارێت و پلەی گەرما دادەبەزێت بۆ نزیکی سفر و ژێر سفر ی سیلیزی، بۆیە ئەگەری بەستن و شەختە زیاتر دەبێت بەتایبەت بۆ ناوچە شاخاوییەکان و نیمچەشاخاوییەکان”.

محەمەد کەلاری ئاماژەی بەوەشکردووە، بە گشتی ئەم بارودۆخە وەک دابارین هەتا سبەی و پێشنیوەڕۆ ناو بەناو بەردەوامی دەبێت لەگەڵ بوونی شێی پێویست لە هەوادا و دواتر کۆتایی دێت وە ڕۆژانی دووشەممە و هەتا درەنگانی سێشەمەش کەش ئاسایی دەبێت لەگەڵ بوونەی سەرمایەکی زستانیدا، دواتر دووبارە شەپۆلێکی دیکە ڕوودەکاتە هەرێم و بە هەمان شێوە ئەگەری بەفر و بارانی لێدەکرێت

هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: لە هەولیر کەمترین بڕ باریوە و لە هەڵشۆش زۆرترین بڕ باریوە کە ٢٥.٨ ملم.

بارانى 12 کاتژمێری ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم:-
هەولێر 0.1 ملم
سلێمانی 7.7 ملم
کەرکوک 4 ملم
پیرمام 3 ملم
ئامێدی 13.6 ملم
چەمچەماڵ 7.2 ملم
دەربەندیخان 7.8 ملم
بامەرنی 13.6 ملم
دوکان 22.2 ملم
حاجی ئۆمەران 1.8 ملم
هەڵشۆ 25.8 ملم
کەلار 3.6 ملم
مەیدان 1.4 ملم
پێنجوین 22.2 ملم
ماوەت 6.4 ملم
قەڵادزە 10.8 ملم
سیدەکان 10 ملم
میرگەسور 9.4 ملم
خورماتوو 0.2 ملم
خانەقین 1.4 ملم

تورکیا: رێگەی هەزار و ٤٤٤ ناوچەی نیشتەجێبوون بە هۆی بەفرەوە داخراوە
پێشت تورکیا: رێگەی هەزار و ٤٤٤ ناوچەی نیشتەجێبوون بە هۆی بەفرەوە داخراوە
بەرگری شارستانی سۆران: چوار کەسمان رزگار کرد کە لە ناو بەفردا گیریان خواردبوو
دواتر بەرگری شارستانی سۆران: چوار کەسمان رزگار کرد کە لە ناو بەفردا گیریان خواردبوو
ەیوەندیدار