داوای وەستاندنی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەکرێت لە عێراق



پەرلەمانی عێراق پێشنیازی وەستاندنی قوتابخانە ئەلیکترۆنیەکان و کارپێنەکردنیان دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی عێراق پێویستی ڕاگرتنی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی و کارپێنەکردنی لە عێراق ڕاگەیاند.

لیژنەکە ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کارکردن لەسەر ئەم پڕۆژەیە ناکۆکە لەگەڵ خوێندنی بێبەرامبەر لە عێراق، بۆیە پێشنیاز دەکەین کارکردن لەسەر قوتابخانەی ئەلیکترۆنی ڕابگیرێت.

عێراق دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە ساڵی 2019 پەنای بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی لە قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان برد، هاوکات ئێستا داوای ڕاگرتنی دەکرێت.

دادگای فیدڕاڵی دەربارەی سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
پێشت دادگای فیدڕاڵی دەربارەی سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکان دەکرێت
دواتر لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکان دەکرێت
پەیوەندیدار