د. پشدەر عەبدوڵا ڕوونکردنەوەیەک لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی دەدات



بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی ڕوونکردنەوە دەدات.

د. پشدەر عەبدوڵا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان ڕایگەیاند، لە ڕۆژی ٢٩-١٠-٢٠٢٢ بەهۆی وەرگیرانم لە خوێندنی پسپۆڕی ووردی کۆئەندامی هەناسەی منداڵان دەستم لەکارهەڵگرتووە لە نەخۆشخانە.

لەبەر ئەوەی ژمارەیەکی زۆرمان لە پزیشکە پسپۆڕەکان لە خوێندنی پسپۆڕی وورد وەرگیراوین، بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری تەندرووستی پەکی نەکەوێت، بریارماندا کە سەرەڕای ئەوەی وەک پزیشکی نیشتەجێی دێرینی ئەو بەشەی لێی وەرگیراوین دەوامی پسپۆڕی گشتیش بکەین کە هەموومان خاوەنی بڕوانامەی دکتۆراین لە پسپۆڕی گشتی نەخۆشیەکانی منداڵان، بۆیە لەسەر داوای بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی سلێمانی و بە فەرمانێک هەردوو دەوامەکە ئەکەین، لەسەر داوای کاک دکتۆر سەباح تا ئەوکاتەی کێشەی بەڕێوەبەر یەکلایی ئەبێتەوە من هاوکاری ئیدارەی نەخۆشخانە بکەم.

ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی مانگێک ئەبێت بەهۆی ماندووبوونی زۆر و فشارێکی زۆری خوێندن و ئیدارە هەستم بە بێتاقەتیەکی زۆر ئەکرد، بۆیە لە گرووپی تایبەت بە پزیشکە پسپۆڕەکان داوام لێیان کرد کە پێشنیاری یەکێک بکەن بۆ ئەوەی کارووباری ئیدارە بەڕێوە ببات، چونکە پێم وایە قورسە مرۆڤ لە یەک کاتدا بتوانێت لە چەند ئیشێکدا سەرکەوتوو بێت.

 

به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر: چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى کارگوزارەکەمان دۆزیوه‌ته‌وه‌
پێشت به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر: چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى کارگوزارەکەمان دۆزیوه‌ته‌وه‌
نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت؟
دواتر نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت؟
ەیوەندیدار