نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت؟



دوینێ نرخی بەنزین لە هەولێر دابەزی، بەڵام تا ئێستا لە سلێمانی نرخەکەی گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە.

ڕۆژی هەینی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین لە هەولێر گۆڕانکارییان بەسەرداهات و ٥٠ بۆ ١٠٠ دینار لە نرخەکانیان دابەزین، لە ئێستادا لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە ٦٧٥ دینارە، موحەسەن بە هەزار و ١٩٥ دینارە و سوپەر بە هەزار و ٤٠٠ دینارە.

سەبارەت بە دابەزینی نرخی بەنزین لە سلێمانی بەھمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی خەڵکی ڕاگەیاند، لە پێشتردا چەند جارێک نرخی بەنزین دابەزی، بەڵام تا ئێستا هیچ گۆڕانێکی نوێ لە نرخی بەنزین لە سلێمانی ڕووینەداوە، دیار نییە کە دادەبەزێت یاخود نا.

وتیشی، دابەزینی نرخی بەنزین لە شارەکانی هەرێم جیاوازە، پەیوەندییان بەیەکترەوە نییە.

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی باسی لەوەشکرد، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٧٥ دینار لە نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین دابەزیوە، نرخی بەنزینی نۆرماڵ بۆ ٨٥٠ دینار، موحەسەن ١٠٧٥ و بەنزینی سوپەر بۆ ١٢٢٥ دادەبەزێت، ئەمەش بەراورد بە شارەکانی دیکە نرخەکەی هەرزانترە.

د. پشدەر عەبدوڵا ڕوونکردنەوەیەک لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی دەدات
پێشت د. پشدەر عەبدوڵا ڕوونکردنەوەیەک لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی دەدات
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کارمەندەکانی دووردەخاتەوە
دواتر کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کارمەندەکانی دووردەخاتەوە
ەیوەندیدار