داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی ئاشکرا کرا



داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی زیاتر لە هەشت ملیار دینار بووە، كە زیاتر لە حەوت ملیار دیناری نەختینەیە، هەروەها زیاتر لە ٧٤١ ملیۆن دینار بەشێوەی چەكە و مقاسەش ٣٨٦ ملیۆن دینار زیاترە.

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و ڕێكخستن لەبارەی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاویكردەوە، داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی هەشت ملیار و ٥٣٧ ملیۆن و ٢٥٦ هەزار و ٧٢١ دینار بووە، كە حەوت ملیار و ٤٠٩ ملیۆن و ٣٩٤ هەزار و ٢٥٠ دینار واتە ٨٧٪ نەختینەیە.

ئاماژە بەوەش كراوە، ٧٤١ ملیۆن و ٦٠٨ هەزار و ٤٩٢ دینار بەشێوەی چەكە، واتە ٩٪ هەروەها زیاتر لە ٣٨٦ ملیۆن و ٣٥٣ هەزار و ٩٧٩ دینار بە شێوەی مقاسە بووە، كە دەكاتە ٤٪.

جێگەی ئاماژەیە، ڕۆژی ١٥ی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٢ لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی كەوتە كار، ماڵپەڕەكە ڕۆژانە سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین بڵاو دەكاتەوە.

سودانی داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکات
پێشت سودانی داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکات
ڕۆژی دووشەمە دادگای باڵا دەربارەی ٤ سکاڵا لەسەر پەرلەمان کۆدەبێتەوە
دواتر ڕۆژی دووشەمە دادگای باڵا دەربارەی ٤ سکاڵا لەسەر پەرلەمان کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار