مامۆستایەکی ئایینی لە سێدارە درا



پاش 14 ساڵ زیندانیی، ئەمڕۆ سزای لەسێدارەدانی مامۆستایەکی ئایینی کورد جێبەجێکرا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، سزای سێدارەی فەرهاد سەلیمی، بەندکراوی مەزهەبی کورد و خەڵکی سەقز، لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێکرا.

دوێنێ فەرھاد سەلیمی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان، بۆ زیندانی تاکەکەسیی گوازرابۆوە.

فەرھاد سەلیمی، زیندانییەکی سیاسیی کوردی خەڵکی سەقزە کە ماوەی 14 ساڵە بە کۆمەڵێك تۆمەتی وەك “موحاڕەبە”، “فەساد لەسەر زەوی”، “ھەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی”، “ڕاگەیاندن لە دژی نیزام” و “ئەندامەتیی لە گرووپە سەلەفییەکاندا”، زیندانیی کرابوو.

سۆپای ماڵێک تەقیەوە و ٧ کەس بریندارن
پێشت سۆپای ماڵێک تەقیەوە و ٧ کەس بریندارن
فلای بەغداد ڕەتیدەکاتەوە گەشتەکانی ڕابگرێت
دواتر فلای بەغداد ڕەتیدەکاتەوە گەشتەکانی ڕابگرێت
ەیوەندیدار