سۆپای ماڵێک تەقیەوە و ٧ کەس بریندارن



بەهۆی تەقینەوە و گڕگرتنی سۆپای غاز، ماڵێک ئاگری گرت بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون.

بەپێی زانیاریەکان، لە گوندی هاجنسی لە قەزای سێمێل سۆپای غازی ماڵێک تەقیەوە و حەوت ئەندامی خێزانێک  برینداربوون، کە بەهۆی غازی سۆپاکە و هەناسەتەنگییەوە دوو کەسیان باری تەندروستیان ناجێگیرە.

ئەندامانی خێزانەکە لەژێر چاودێری پزیشکدان و تا ئێستا ڕێژەی سووتاویان نادیارە، بەڵام بەهۆی غازەوە توشی هەناسەتەنگی بوون.

بەپێی زانیارییەکانی بەرگری شارستانی دهۆک، هۆکاری ئاگرەکە بوونی سوپایەکی غاز بووە لە دەروازەی هوڵی ماڵەکەدا و سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە خەوتبوون و بەهۆی هەناسە تەنگیەوە نەیان توانیووە خۆیان رزگار بکەن، تا تیمەکانی بەرگری شارستانی گەشتوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەیان کردوون.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە
پێشت ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە
مامۆستایەکی ئایینی لە سێدارە درا
دواتر مامۆستایەکی ئایینی لە سێدارە درا
ەیوەندیدار