تەیف سامی:حکومەتی هەرێم هیچ داهاتێکی ڕادەستی بەغدا نەکردووە



وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتى هەرێمى کوردستان لە 2023دا هیچ داهاتێکى ڕادەستى حکومەتى فیدراڵ نەکردووە.

تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەسەر وردنینی و لیستی تەواوەتی مووچەخۆرانی هەرێم وەستاوە، کە داوایانکردووە لە وەزارەتی دارایی هەرێم، بەڵام تا ئێستا ئەو لیستەیان پێ نەگەشتووە، و ئەو لیستەی کە نێردراوە کەموکوڕی زۆرە.

هاوکات سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان، عەتوان عەتوانی ڕایگەیاند: لەگەڵ وەزیری دارایی گفتوگۆمان لەسەر ئەو کێشانەی بەردەم جێبەجێکردنی یاسای بودجە کردووە بەتایبەتی لە بڕگەی دامەزراندن و گرێبەستەکاندا.

ئاماژەی بەوەشداوە، ڕێککەوتن کراوە لەسەر تەواوکردنی خشتەکانی تێچووی دارایی بە ئامانجی دەستپێکردنیان لە ساڵی ٢٠٢٤.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ د.نەرمین معروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیادبوو، لەگەڵ وەزیری دارایی کۆبوونەتەوە و گفتوگۆکرا لەبارەی چەند پرسێکی دارایی گرنگ لە نێویشیاندا پرسی موچە و بودجە و پشکی هەرێمی کوردستان.

دەربارەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم ، وەزیری دارایی دووپاتیکردەوە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بودجەی فیدڕاڵی لەمانگی یەکی ئەمساڵەوە کە بەبڕی ٦١٨ ملیار دیاریکراوە مانگانە بەردەوام دەبێت ، بەمەرجێک هەرێم پابەندبێت بە ناردنی زانیاری تەواویی لیستی ناوی مووچەخۆران و بڕی موچەکانیان و دەرماڵە و لێبڕینەکان بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ وەک ئەوەی لە ناوەڕۆکی نووسراویان لە ١٦ی ئەم مانگە ئاماژەی پێدراوە.

سبەینێ‌ شەپۆلێكی باران بارین و ڕەشەبا هەرێم دەگرێتەوە
پێشت سبەینێ‌ شەپۆلێكی باران بارین و ڕەشەبا هەرێم دەگرێتەوە
بەهای دۆلار بەرامبەر دینار شكا
دواتر بەهای دۆلار بەرامبەر دینار شكا
ەیوەندیدار