سبەینێ‌ شەپۆلێكی باران بارین و ڕەشەبا هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لە سبەینێوە تاوەكو كۆتایی هەفتە دوو شەپۆلی باران و بەفر بارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و خێرایی با زیاد دەكات.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی دوو شەممە 22/1/2024 لەئەنجامی كاریگەری دۆخی ناجێگیری كەش و ھەوا ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ھەوری تەواو ئەبێت و لەناوچەكانی سنوری پارێزگای دھۆك و ناوچە شاخاوییەكانی ھەردوو پارێزگای ھەولێر و دھۆك و ئیدارەی ڕاپەرین ناوبەناو بارانی مامناوەند و پچڕ پچڕ ئەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، لەسەنتەری پارێزگای ھەولێر ئەگەری نمە بارانی كورت خایان ئەبێت، لەناوچەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و كەركوك و ئیدارەی گەرمیان بەگشتی لەكاتەكانی ئێوارەوە بۆ شەو ناوبەناو ئەگەری دروستبوونی ھەورە بروسكە و تاوە باران ئەبێت لەكات و شوێنی جیاجیادا.

ڕوونیشی كردۆتەوە، پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەڕێژەی 1 پلە نزم دەبێتەوە و خێرایی با لەسەرخۆ و ھەندێك كات مامناوەند چالاك دەبێت 10-20 كم/كاتژمێر بەگوێرەی كات لە گۆڕاندا ئەبێت.

خەڵک زانیاری لەسەر ئەو کۆڵبەرانە بڵاودەکاتەوە کەئەشکەنجە درابوون
پێشت خەڵک زانیاری لەسەر ئەو کۆڵبەرانە بڵاودەکاتەوە کەئەشکەنجە درابوون
تەیف سامی:حکومەتی هەرێم هیچ داهاتێکی ڕادەستی بەغدا نەکردووە
دواتر تەیف سامی:حکومەتی هەرێم هیچ داهاتێکی ڕادەستی بەغدا نەکردووە
ەیوەندیدار