فێستیڤاڵی زستانەی بەرهەمی كوردەواری لە سلێمانی دەستپێدەكات



ساڵانە لەگەڵ گۆڕانی وەرزەكاندا، لەشارەكانی هەرێمی كوردستان فێستیڤاڵی جیاواز بۆ بەرهەمە ناوخۆیی و كوردەوارییەكان دەكرێتەوە و ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان سەردانی دەكەن بۆ كڕینی بەروبوومی كوردەواری ڕاستەخۆ لە دەستی خاوەن بەرهەمەكان.

ساكار حەمە كەریم، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەكان لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پێنج شەممە 22-12-2022، فێستیڤاڵی زستانەی بەرهەمە ناوخۆییەكان لە سلێمانی دەكرێتەوە و 6 ڕۆژ دەخایەنێت و ڕۆژانەش لەكاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆ تاوەكو 9ی شەو بەردەوام دەبێت.

ڕاشیگەیاند، فێستیڤاڵی زستانە لەناو كارگەی جگەرەكەی سلێمانی دەبێت و 50 دووكان كراونەتەوە بۆ نمایش كردنی بەرهەمەكان، كە كە زۆرینەی بەرهەمی ناوخۆیی و كوردەوارین.

وتیشی، “ئەو بەرهەمانەی نمایش دەكرێن بەرهەمی ناوخۆن، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە وەرزی زستاندا بەرهەمی ناوخۆ كەمترە، بۆیە دەرفەت دراوە بە بەرهەمی دەرەكیش، بۆیە لەو 50 دوكانە 40 دوكانیان بەرهەمی ناوخۆیین و 10 دوكانیان بۆ بەرهەمی دەرەكی تەرخان كراون”.

May be an image of 3 people

بافڵ تاڵەبانی بۆ مەزڵوم كۆبانێ‌: یەكێتی خۆی بە خزمەتكاری هەموو كورد دەزانێت
پێشت بافڵ تاڵەبانی بۆ مەزڵوم كۆبانێ‌: یەكێتی خۆی بە خزمەتكاری هەموو كورد دەزانێت
فیفا: میسر و سعودیە دەتوانن میونداری مۆندیال بكەن
دواتر فیفا: میسر و سعودیە دەتوانن میونداری مۆندیال بكەن
ەیوەندیدار