وەزیری پەروەردە: سوپاسی خۆڕاگریی مامۆستایان دەکەین



وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، دەوام لە 750 ناوەندی خوێندنی ناوچەکانی بایکۆت دەستیپێکردووەتەوە و ئەوەشی خستەڕوو کە میکانیزمێك بۆ بەشداریکردنی خوێندکارانی پۆلی 12 لە تاقیکردنەوەی وەزاری دادەنێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە لە دەستپێکی وەرزی دووەمی خوێندن لە هەولێر قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان کرد و ڕایگەیاند، درك بە دۆخی مامۆستایان دەکەین و سوپاسی خۆڕاگرییان دەکەین.

وەزیری پەروەردە ئەوەشی خستەڕوو کە دەوام لە 750 ناوەندی خوێندنی ناوچەکانی بایکۆت دەستیپێکردووەتەوە و وتیشی: “ئومێدەوارین پرۆسەی خوێندن لەو سنوورانە بە تەواوی بکەوێتەوە سەر رێچکەی خۆی، چونکە چارەنووسی پرۆسەی خوێندن لەو سنوورانە گرنگە”.

ئالان حەمە سەعید، سەبارەت بە قوتابیانی پۆلی 12 ڕایگەیاند لە ئەنجومەنی وەزارەت میکانیزمێک تاوتوێ دەکەین بۆ ئەوەی بزانین چۆن بتوانین قەرەبووی ئەو قوتابیانە بکەینەوە، هەم لەڕووی کات و هەم بۆ بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەی وەزاری.

لێدوانەکەی وەزیری پەروەردە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامبوونی بایکۆت و خۆپیشاندان لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین.

مامۆستایانی ناڕەزای جەخت دەکەنەوە لەوەی تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت، بایکۆت ناشکێنن.

لەسەر رەفتارێکی نەشیاو، لێکۆڵینەوە لە پلە دارێکی سوپای عێراق دەکرێت
پێشت لەسەر رەفتارێکی نەشیاو، لێکۆڵینەوە لە پلە دارێکی سوپای عێراق دەکرێت
شایستە داراییەکانی مانگی ١٠ وانەبێژان دابەشدەکرێت
دواتر شایستە داراییەکانی مانگی ١٠ وانەبێژان دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار