مامۆستایانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەک بایکۆتیان شکاند



پەروەردەی قەزای پشدەر لەگەڵ بەشێک لە بەڕێوەبەر و یاریدەدەری خوێندنگەکانی سنوورى پشدەر کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا، تێیدا بڕیاری دەستپێکردنەوەی خوێندن لە نزیکەی ٣٠ ناوەندی خوێندن درا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، مەحمود حسێن، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرێتی قەزای پشدەر ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانمان لەگەڵ بەشێکی زۆر لە بەڕێوەبەر و یاریدەدەری خوێندنگەکان ئەنجامدا و گفتوگۆمان لەبارەی دۆخی خوێندن کرد.

بەڕێوەبەرى پەروەردەى پشدەر ئاماژەی بەوەکرد، هەر ئەمڕۆ ٢٧ بەڕێوەبەری خوێندنگەى ناو سەنتەری شاری قەڵادزە و دەوروبەری بڕیاریاندا لە سبەینێوە دەرگای خوێندنگەکان بەڕووی خوێندکاران بکەنەوە و پڕۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە.

باسی لەوەشکرد، ئێمە لەگەڵ داوا ڕەواکانی مامۆستایانداین، بەڵام نامانەوێت ساڵێکی خوێندن بفەوتێت، هەربۆیە داواکارین مامۆستایان بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن و لەم هەفتەیەشدا پڕۆسەی خوێندن ئاسای دەبێتەوە.

بەریتانیا، چەکێکی ئاستبەرز پەرە پێدەدات
پێشت بەریتانیا، چەکێکی ئاستبەرز پەرە پێدەدات
بەم ڕێگایانە هەست بە گەنجبوونەوە دەکەیت
دواتر بەم ڕێگایانە هەست بە گەنجبوونەوە دەکەیت
ەیوەندیدار