لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین بایکۆت بەردەوامە



سەرباری بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردە، بایکۆت لە سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین بەردەوامە و ئەمڕۆش مامۆستایان نەچوونەوە بۆ دەوام.

بەردەوامبوونی بایکۆت لە کاتێکدایە کە وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتییەکان فشار دەکەن بۆ شکاندنی بایکۆت و دوێنێش ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی دەستبەسەر کران.

مامۆستایانی ناڕازی سەرباری جەختکردنەوە لە بایکۆت، بڕیاریانداوە ئەمڕۆ جارێکی دیکە بێنەوە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندان بکەن.

دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشەی مووچە دیارترین داواکاری مامۆستایانن، بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێم هیچیانی جێبەجێ نەکردووە.

سەبەتەی خۆراکی مانگی ڕەمەزان دابەشدەکرێت
پێشت سەبەتەی خۆراکی مانگی ڕەمەزان دابەشدەکرێت
ڕونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە
دواتر ڕونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە
ەیوەندیدار