لەسەر رەفتارێکی نەشیاو، لێکۆڵینەوە لە پلە دارێکی سوپای عێراق دەکرێت



وەزیری بەرگریی عێراق، بڕیاری دەستگیرکردنی پلەدارێکی سوپا دەدات، بەمەبەستی لێپرسینەوە و سزادان بە یاسای سزادانی سەربازی.

 

لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا تۆمارێکی ڤیدیۆیی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنی و بووە مایەی نیگەرانی عێراقییەکان، کە جگە لە دەربڕینی نارەزایی داوای بەدەنگ هاتنی بەرپرسانی سوپا دەکرا.

 

لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا، پلەدارێکی سوپای عێراق، بە پلەی موقەدەم لە کەسێک دەدات بە پلەی عەقید و دواتر عەقیدەکە دەست دەکات بە گریان، ئەم دیمەنە مشتومڕێکی زۆری لە سۆشیالمیدیا دروستکردو وەزارەتی بەرگری عێراقی هێنایە دەنگ.

 

ڕۆژی شەممە 20-1-2024 لە راگەیەنراوێکدا سەبارەت بەو ڕووداوە، وەزارەتەکە ڕایگەیاند: هەندێک لە پێگەکانی سۆشیالمیدیا تۆمارێکی ڤیدیۆیی دوو ئەفسەریان بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا ڕەفتاری نەشیاو نوێنراوە کە یەکێکیان بە شێوەیەک رەفتاری کردووە، لەگەڵ پلە سەربازییەکەیدا ناگونجێت و لەدەرەوەی ئاکاری سەربازی و مامەڵە کارپێکراوەکان لە دامەزراوەیەکی گەورەدا مامەڵەی کردووە، بێ ئەوەی هەست بەو بەرپرسیارێتییە بکات کە سوپاکەیان مێژوویەکی دوور و درێژی زیاتر لە 100 ساڵ لە قوربانیدانی هەیە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: رەفتاری منداڵانەی ئەم ئەفسەرە لەگەڵ ناوبانگی سوپای عێراق و مێژووە گەورەکەیدا ناگونجێت، هەر بۆیە وەزیری بەرگری، ثابت محمد ئەلعەباسی، بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی راسپاردووە بۆ دەستگیرکردنی دەستگیرکردنی ئەو ئەفسەرانەی کە لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتوون و پێکهێنانی دەستەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ زانینی ڕاستی رووداوەکە و لێپرسینەوەیان بەپێی یاسای سزادانی سەربازی.

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “وەزارەت پشتڕاستی دەکاتەوە، هەر ئەندامێک یان ئەفسەرێک هەر کارێک ئەنجام بدات کە زیان بە ناوبانگی وەزارەت و مێژووی دێرینی سوپا بگەیەنێت سزای دەدات و کەسیش لە لێپرسینەوە دەربازی نابێت.

ئامارەکانی توندوتیژی خێزانی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ عێراق
پێشت ئامارەکانی توندوتیژی خێزانی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ عێراق
وەزیری پەروەردە: سوپاسی خۆڕاگریی مامۆستایان دەکەین
دواتر وەزیری پەروەردە: سوپاسی خۆڕاگریی مامۆستایان دەکەین
پەیوەندیدار