مامۆستایانی ناڕازی نوێترین هەڵوێستیان لەسەر دەوامی سبەینێ ڕاگەیاند



ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە پەیامێکدا داوای ڕاگرتنی فشارەکان و درێژەدان بە بایکۆت دەکەن.

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویانکردەوە، پێویستە بەڕێوەبەرانی پەروەردەکان فشارەکانیان ڕاگرن، ئەوەی بەرامبەر مامۆستا دەکرێت زۆردارییە و دەبێت داواکانیان جێبەجێبکرێت.

لەبەشێکی تری پەیامەکەیاندا دەڵێن، پاشەکشەکردن بەبی دەستکەوت شکاندنی ورەی مامۆستایانە، و ئەو فشارانەش بە شکاندنی شکۆی مامۆستایان ناودەبەن، کە بۆ داوا ڕەواکانیان چەندین مانگە لەسەر شەقامن،

ئەم پەیامەی مامۆستایانی ناڕازی لەدوای ئەوەدێت، کە پێشتر بەشێک لە بەڕێوەبەری پەروەردەکان لەڕێگەی گروپی تایبەتەوە بەڕێوەبەرەکانیان ئاگادار کردۆتەوە، کە ناوی ئەو مامۆستایانەیان بۆ بنێرن کە دەوام ناکەن تاوەکو ئاڵوگۆڕ یان بەلەجێ دانانیان بۆ بکەن.

هەرچەندە لەسەرەتای ساڵی نوێی زایننەوە، دوای تێپەڕینی زیاتر لە سێ مانگ بەسەر زەنگی پرۆسەی خوێندن، بڕیاربوو ڕۆژی ١٧ی ١ ی 2024 دەوام لە ناوەندەکانی سنووری بایکۆت دەستپیبکاتەوە، بەڵام بەشێک لە مامۆستایان ڕەتیانکردەوە بچنەوە ناوەندەکانی خوێندن و درێژەیان بە بایکۆت دا، ئەمە لەکاتێکدایە کە بەشێک لە قوتابخانەکان دەستیان بە خوێندن کردۆتەوە، و بڕیاریشە سبەینێ بەشێک لە مامۆستایان خۆپیشاندان ئەنجام بدەن و بەشێکیشیان لەناو پۆلەکان وانە بڵێنەوە.

 

وردەكاری ڕێككەوتنی هەرێم و عێراق لەسەر مووچە ئاشكراكرا
پێشت وردەكاری ڕێككەوتنی هەرێم و عێراق لەسەر مووچە ئاشكراكرا
ژووری بازرگانی دهۆک هەڵوێستی خۆی لەسەر بایکۆتی کاڵای ئێرانی ڕاگەیاند
دواتر ژووری بازرگانی دهۆک هەڵوێستی خۆی لەسەر بایکۆتی کاڵای ئێرانی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار