ژووری بازرگانی دهۆک هەڵوێستی خۆی لەسەر بایکۆتی کاڵای ئێرانی ڕاگەیاند



ژووری بازرگانی دهۆک لەبارەی بایکۆتی کاڵای ئێرانییەوە هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند، کار لەسەر بازاڕی جێگرەوە بۆ بازرگانەکانمان دەکەین.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆک ڕایگەیاند، بەووردی لێکۆڵینەوە لەسەر بازاڕی جێگرەوە بۆ بازرگانانمان دەکەین تاوەکو بە بەرهەمە خۆماڵییەکان و بەرهەمی وڵاتانی دیکە پێداویستییەکانی خەڵکی پارێزگای دهۆکن پڕبکەینەوە.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر بەرهەمی کاڵای ئێرانی لە بازاڕەکانی دهۆکدا هەن، ئێمە لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆک بە ووردی لێکۆڵینەوە لەسەر بازاڕی جێگرەوە بۆ بازرگانانمان دەکەین، تاوەکو بە بەرهەمە خۆماڵییەکان و بەرهەمی وڵاتانی دیکەی ناوچەکە پێداویستییەکانی خەڵکی پارێزگای دهۆک و کوردستان پڕبکرێنەوە.

ژووری بازرگانی دهۆک ئاماژەی بەوەکرد، یەکێک لە پلان و کارەکانی ئێمە ئەوەیە، بەرهەمە خۆماڵییەکان بەگوێرەی ستانداردی جیهانی ببەینە ئاستی بەرهەمی وڵاتان، تاوەکو لەساڵانی داهاتوودا پشت بە بەرهەمە ناوخۆییەکان ببەستین لەبری بەرهەمەکانی دەرەوە.

ئەمڕۆ شەممە، کاروان سورچی، وتەبێژی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی هەفتەی ڕابردووی سوپای پاسدارانی ئێران کە کرایە سەر ماڵی بازرگانێکی دیاری شاری هەولێر “پێشڕەو دزەیی” کە ئەندامێکی چالاکی ژووی بازرگانی هەولێر بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، داوامان کردووە کە بازرگانان کاڵاکان هەڵپەسێرن، هەوڵبدەن وەکو کارتێک لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران بەکاری بهێنن بۆ ئەوەی ئێران هێرشەکانی بۆسەر هەرێمی کوردستان ڕابگرێت.

مامۆستایانی ناڕازی نوێترین هەڵوێستیان لەسەر دەوامی سبەینێ ڕاگەیاند
پێشت مامۆستایانی ناڕازی نوێترین هەڵوێستیان لەسەر دەوامی سبەینێ ڕاگەیاند
خوێندنی باڵا لە کرێی خوێندنی دکتۆرا خۆشدەبێت
دواتر خوێندنی باڵا لە کرێی خوێندنی دکتۆرا خۆشدەبێت
ەیوەندیدار