پەروەردەی شارەزور بۆ مامۆستایان: هەر مامۆستایەک سبەی دەوام نەکات غیاب دەدرێت



پەروەردەی شارەزوور داوا لە مامۆستایان دەکات کە سبەی پێنجشەممە بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن، دەشڵێت:” هەر مامۆستایەک سبەی دەوام نەکات غیاب دەدرێت”.

پەروەردەی شارەزوور لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی مامۆستایانی کردووە دەڵێت:” ئەو کۆبوونەوەیەی کە بڕیاری لێذراوە دەربارەی دەوامکردن لە ناوەندەکانی خوێندن سبەینێ ناکرێت، بەڵکو سەرپەرسشتیارانی پەروەردە سەردانی خوێندنگاکان دەکەن و گفتوگۆ لەگەڵ مامۆستایان دەکەن”.

دەشڵێت:” هەموو مامۆستاکان ئاگاداربکەنەوە کە سبەینێ بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن و دەست بە دەوام بکەنەوە، چونکە هەر مامۆستایەک نەگەڕێتەوە غیاب دەدرێت”.

ئەوە لە کاتێکدایە زیاتر لە چوار مانگە پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووەتەوە، بەڵام لە سنوری سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین خوێندن دەستی پێنەکردووەتەوە و مامۆستایان بایکۆتیان کردووە.

مووچە دەدرێت و هەڕەشەش لە مامۆستایان دەکرێت
پێشت مووچە دەدرێت و هەڕەشەش لە مامۆستایان دەکرێت
عێراق داوای لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات
دواتر عێراق داوای لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات
ەیوەندیدار