فوئاد حسێن: نابێت توركیا بێتە نێو خاكی عیراقەوە



فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق ڕایدەگەیەنێت”هاتنەناوەوەی توركیا بۆ نێو خاكی عیراق و دامەزراندنی بنە و بارگەی سەربازی لە قوڵايی خاكی هەرێمی كوردستان پرسێكی گەورەیە، لەو بارەیەوە جەخت لەسەر گرتنەبەری هەڵوێست دەكات لەلایەن بەغداوە.

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە:”توركیا بە ئاشكرا دەڵێت پارتی كرێكارانی كوردستان لەناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا هەیە و حزبەكە چەكدارە و هێرش دەكاتە سەری، كێشەی گەورەی ئێمە ئەوەیە كە دەستوری عیراق ڕێگە بە بوونی هێزی چەكدار نادات لەسەر خاكی وڵات كە هێرش بكاتە سەر لایەنێكی تر”.

بە وتەی وەزیری دەرەوەی عیراق:”ئەوە مافی توركیایە بەسەر عیراقەوە، مافی عیراقیش بەسەر توركیاوە ئەوەیە نەیەتە نێو خاكەكەی، ئەو كێشەیە پێویستە بە دیالۆگ لەنێوان توركیا و عیراقی دراوسێی كە وڵاتێكی گرنگە و بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە چارەسەر بكرێت”.

فوئاد حسێن دەڵێت:”ناكرێت كێشەكان بە مووشەكبارانكردن چارەسەرببن، عیراق كراوەیە بەڕووی دیالۆگ و لەئێستادا ئێمە تەنگژەكە بەرەو هێوربوونەوە دەبەین و دەمانەوێت لەوبارەیەوە جارێكی تر دەست بە دیالۆگ بكەین لەگەڵ توركەكان”.

توركیا بە دەیان كیلۆمەتر بە بیانووی بوونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، هاتۆتە نێو قوڵایی هەرێمی كوردستان و بنە و بارگەی سەربازی دامەزراندووە، وێڕای بۆردومانكردنی ناوچە جیاجیاكان كە زۆرجار دەبێتە مایەی گیان لەدەستدا و برینداربوونی هاووڵاتیانی بێتاوان و زیانگەیاندن بە ڕەز و باخی دانیشتوانی ناوچەكان.

 

ماكرۆن: پێویستە وڵاتان سنوور و ئاسمانی عێراق بپارێزن
پێشت ماكرۆن: پێویستە وڵاتان سنوور و ئاسمانی عێراق بپارێزن
چارەسەر و دەرمانى نەخۆشییەكانی شێرپەنجە گەیشتنە وڵات
دواتر چارەسەر و دەرمانى نەخۆشییەكانی شێرپەنجە گەیشتنە وڵات
ەیوەندیدار