ماكرۆن: پێویستە وڵاتان سنوور و ئاسمانی عێراق بپارێزن



سەرۆك كۆماری فەڕەنسا ڕایدەگەیەنێت، هەموو ئەو وڵات و لایەنانەی لە كۆنگرەی لوتكەی دووەمی بەغدا لە ئەردەن بەشدارن، پێویستە كار بۆ پاراستنی سنوور و ئاسمانی عێراق بكەن.

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆك كۆماری فەڕەنسا لە كۆنگرەی (لوتكەی دووەمی بەغدا بۆ هاوكاری و هاوبەشی) كە لە ئەردەن بەڕێوەدەچێت لە وتارێكدا ڕایگەیاند، پێویستە كۆتایی بە دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆیی عێراق بهێندرێت و ئەو وڵاتە نەكرێتە گۆڕەپانی ململانێكی چەند وڵاتێك و وتیشی، “دەبێت ئەمە كۆتایی پێ‌ بهێنین”.

ڕاشیگەیاند، ئەو لایەنانەی لە یەمەن و لوبنان بوونەتە هۆكاری كێشە، هەمان سیاسەت لە عێراق و ناوچەكە پەیڕە دەكەن.

جەختیشی كردەوە، پێویستە هەموومان پارێزگاری لە پاراستنی سەروەری خاكی عێراق و ئاسایشی ناوچەكە بكەین. فەرەنسا بۆ هەموو هاوكارییەك ئامادەیە و لە هەموو هەنگاوێك بۆ ئارامی ناوچەكە هاوكار دەبێت.

كۆنگرەی لوتكەی دووەمی بەغدا بۆ هاوكاری و هاوبەشی، لە عەممانی پایتەختی ئەردەن بە ئامادەبوونی ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی وڵاتانی عەرەبی (ئەردەن، سوریا، سعودیە، كوێت) وەزیر و نوێنەرانی وڵاتانی جیهان و ناوچەكە وەك (ئێران و توركیا) بەڕێوه‌دەچێت.

خەڵك؛ وەردەكاری زیادكردنی بەشەخۆراك ئاشكرادەكات
پێشت خەڵك؛ وەردەكاری زیادكردنی بەشەخۆراك ئاشكرادەكات
فوئاد حسێن: نابێت توركیا بێتە نێو خاكی عیراقەوە
دواتر فوئاد حسێن: نابێت توركیا بێتە نێو خاكی عیراقەوە
ەیوەندیدار