چارەسەر و دەرمانى نەخۆشییەكانی شێرپەنجە گەیشتنە وڵات



وەزارەتی تەندروستی حكومەتی فیدراڵ، گەیشتنی 21 دەرمان و چارەسەری نەخۆشییەكانی شێرپەنجە و نەخۆشییە دەگمەنەكان و دژە ڤایرۆسییەكان ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بڵاوكرایەوە”21 دەرمان و چارەسەری نەخۆشییەكانی شێرپەنجە و نەخۆشییە دەگمەنەكان و دژە ڤایرۆسییەكان گەیشتنە وڵات، وێڕای ڕاسپاردن بۆ هاوردەكردنی زیاتر لە 100 دەرمانی تر لە كۆمپانیا بیانییە ڕەسەنەكان و كارگەكانی پیشەسازی دەرمانی نیشتمانی”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ئەو دەرمان و چارەسەرانەی گەیشتوون، بۆ نەخۆشییەكانی شێرپەنجە و نەخۆشییە دەگمەنەكانن و نەخۆشسییەكانی شێرپەنجەی غودەی لیمفاوی و شێرپەنجەكانی خوێن و مەمك و كۆڵۆن و پێست و قوڕگ و مێشك دەگرێتەوە، وێڕای هاوردنی چارەسەری نەخۆشییە دەگمەنەكان، لەگەڵ هاوردنی ماددەی كەپسولی یۆدی تیشكدار بۆ دەستنیشانكردن و چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی شێرپەنجە”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”بەردەوام دەبن لەكاركردن بۆ فەرهەمكردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان و هاوردنییان لە باشترین سەرچاوە جیهانی و خۆجێییەكان”.

 

 

فوئاد حسێن: نابێت توركیا بێتە نێو خاكی عیراقەوە
پێشت فوئاد حسێن: نابێت توركیا بێتە نێو خاكی عیراقەوە
بافڵ تاڵەبانی گەیشتە ڕۆژئاوای كوردستان و لەگەڵ مەزڵوم كۆبانێ‌ كۆبووەوە
دواتر بافڵ تاڵەبانی گەیشتە ڕۆژئاوای كوردستان و لەگەڵ مەزڵوم كۆبانێ‌ كۆبووەوە
ەیوەندیدار