ئەمریکا کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی پشتڕاستکردەوە



بەرپرسێکی بەرگری ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە نزیک بنکەی بەلەد لە عێراق کەوتە خوارەوە، ئەمەش دوای دوو ڕۆژ لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە دیالە.

ئەو بەرپرسە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە بە کاتی ناوخۆی عێراق، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی لە نزیک بنکەی ئاسمانی بەلەد لە عێراق کەوتە خوارەوە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە جۆری ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بکات.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکانی عێراق فڕۆکەکەیان دەرهێنایەوە، هەروەها هیچ هەواڵێک لەبارەی برینداربوونیش نییە، هاوکات لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بەردەوامە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتر فراکسیۆنە چەکدارەکان ڕایانگەیاندبوو، تەقەیان لە فڕۆکەیەکی ئەمریکی MQ-9 کردووە – کە جۆرە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانە و دەتوانرێت بۆ چاودێری و لێدان بەکاربهێنرێت  و ڕۆژێک پێشتر بەسەر ئاسمانی عێراقدا سووڕاوەتەوە.

 غازی ماڵێک تەقیەوە و بریندار هەیە
پێشت  غازی ماڵێک تەقیەوە و بریندار هەیە
ئەڵمانیا مەرجەکانی وەرگرتنی ڕەگەزنامە ئاسان دەکات
دواتر ئەڵمانیا مەرجەکانی وەرگرتنی ڕەگەزنامە ئاسان دەکات
ەیوەندیدار