ئەڵمانیا مەرجەکانی وەرگرتنی ڕەگەزنامە ئاسان دەکات



ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەڵمانیا پەسەندکردنی یاسایەکی ڕاگەیاند، کە مەرجەکانی بەدەستهێنانی رەگەزنامە ئاسان دەکات و ئەگەری هەڵگرتنی دوو ڕەگەزنامە زیاتر دەکات.

ئێستا بەپێی یاساکە تەنها دوای پێنج ساڵ مانەوە لە ئەڵمانیا دەتوانرێت داوای ڕەگەزنامە بکرێت، لەکاتێکدا پێشتر ئەو ماوەیە هەشت ساڵ بوو، جگە لەوەش بەپێی گۆڕانکارییەکان، منداڵانی لەدایکبووی ئەڵمانیا ڕاستەوخۆ ڕەگەزنامە بەدەستدەهێنن ئەگەر دایک و باوکێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ نیشتەجێی یاسایی بووبێت، ئەمەش بەراورد بە پێشتر ماوەکەی هەشت ساڵ بووە.

هاوکات بەشێک لەلایەنەکان دژی ئەم بڕیارە وەستانەوە و پێیان وایە ئەمە بەهای هاووڵاتییبوونی ئەڵمانی کەمدەکاتەوە، ئاسانکاری بۆ زیادبوونی ڕێژەی کۆچبەری دەکات.

یاساکە کارئاسانی بۆ هەڵگرتنی دوو ڕەگەزنامە دەکات، بەتایبەت دەرفەت دەداتە هاووڵاتییانی تورکیا لەنێو ئەڵمانیادا، بەوپێیەی زۆرترین هاووڵاتی بیانی وڵاتەکە پێکدەهێنن کە ژمارەیان ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار کەسە.

کۆی ژمارەی دانیشتووانی ئەڵمانیا کە بە نزیکەی بە ٨٢ ملیۆن کەس دەخەمڵێندرێت، زیاتر لە ١٢ ملیۆن هاووڵاتی ڕەگەزنامەی ئەڵمانییان نییە، نزیکەی ٥.٣ ملیۆن لەو کەسانە لانیکەم دە ساڵە لە ئەڵمانیا نیشتەجێن.

 

ئەمریکا کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی پشتڕاستکردەوە
پێشت ئەمریکا کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی پشتڕاستکردەوە
دواین زانیارییەکان سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی بەفر و باران
دواتر دواین زانیارییەکان سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی بەفر و باران
ەیوەندیدار