غازی ماڵێک تەقیەوە و بریندار هەیە



لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان غازی ماڵێک تەقیەوە و بەهۆیەوە ٩ کەس برینداربوون، باری تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.

بەهۆی گڕگرتن و تەقینی بوتڵێکی غاز لە ماڵێکدا لە شارۆچکەی تیکابی پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،ژمارەیەک هاووڵاتیی برینداربوون و یەكێک لە بریندارەکان تەندروستی ناجێگیرە.

محەمەد سەعید ئومێدی، بەرپرسی بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی تیکاب بە ئاژانسی ئیرنای ڕاگەیاندووە، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شارۆچکەی تیکاب بەهۆی گڕگرتن و تەقینی بوتڵێکی غازی ماڵان ٩ هاووڵاتیی برینداربوون و لەلایەن تیمەکانیانەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە، ڕووداوەکە بەهۆی لێچوونی غازەوە بووە کە بووەتە هۆی تەقینەوە و داڕوخانی بەشێک لە خانووەکە، ئێستاش تەواوی بریندارەکان لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکیدان، بەڵام یەکێک لە بریندارەکانی بەهۆی زۆری رێژەی سووتانەوە تەندروستی ناجێگیرە.

 

کێشمەکێشی سیاسی داهاتووی دۆلار و دینار بە کوێ دەگەیەنێت؟
پێشت کێشمەکێشی سیاسی داهاتووی دۆلار و دینار بە کوێ دەگەیەنێت؟
ئەمریکا کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی پشتڕاستکردەوە
دواتر ئەمریکا کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی پشتڕاستکردەوە
ەیوەندیدار