شەپۆلێکی بەهێزی سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە



شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە رۆژی ٢٢ی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی باران و بەفر بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تاکۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، شەپۆلێکی بارانی بەهێز هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تاکۆتایی مانگ و ئەم مەودایە ئەمجارە بۆ گەرمیانیش لەجارانی پێشتر باشتر دەبێت، چونکە شێوازی دابارینی ئەمجاره زۆرینەی هەرە زۆری لەشێوەی نزمەپەستان دەبێت و بارانی دێمی دەبێت ئەوەش وادەکات بڕی بارانی زیاتر وەک لەو شەپۆلانەی ڕابردوو بەر گەرمیانیش بکەوێت ئەویش بەهۆی ڕەخسانی تەواو کەشێکی ساردو زستانی گەیشتنی تەواوی نزمە پەستان بۆ سەر ناوچەکە ،

دەشڵێت:”بڕی باران لە 22 ی مانگەوە تا کۆتایی مانگ بەپلەی یەکەم بۆ ناوچە شاخاوییەکان زۆر باش دەبێت بەپلەی دووەم ناوچە نیمچە شاخاوییەکان بەپلەی سێیەم دەشتایەکانی هەولێر و کەرکوک و گەرمیان و موسڵ”.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکارەکان مەوجودن بۆ بارینی باران و بەفر و هاتنی سەرمای بەهێز، چونکە بەرزە پەستانی بەهێز دەچێتە سەر خۆرئاوای ئەوروپاو شێی مەداری کە دژە بەفرە چالاکی نییە بەڕووی ناوچەکەدا، یەک هۆکار ماوە جێگیر بێت تایبەت بۆ بەفر ئاخۆ بزانین بەفرەکە بۆ سەنتەرەکان و نزیک شاخاوییەکانیش چۆن دەبێت باش یان نا بەگشتی ئەگەر بارستە هەوای سارد بە بەهێزی بگات و لەو کاتەی دەگات شەپۆل یان هەور و شێی باش هەبێت ئەوا بەفری باش لەگەڵ ناوچەی شاخاوی تەواوی سەنتەری نیمچە شاخاوی و دەشتاییەکانیش بەگشتی و بەباشی دەگرێتەوە و ڕێرەوی هاتنە خوارەوەی بارستە هەوای سارد چەند ڕۆژێک لەناجێگیریدایەو تا ئێستا تەواو جێگیر نییه کە زیاتر لەکۆتایی مانگ و بەولاوە بەرفراوان دەبێت.

دواین زانیارییەکان سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی بەفر و باران
پێشت دواین زانیارییەکان سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی بەفر و باران
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر: داوا لە بازرگانان و هاووڵاتییان دەكەین، بایکۆتی کاڵای ئێرانی بکەن
دواتر ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر: داوا لە بازرگانان و هاووڵاتییان دەكەین، بایکۆتی کاڵای ئێرانی بکەن
ەیوەندیدار