دواین زانیارییەکان سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی بەفر و باران



شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلی بەفر و باران دەستپێدەکات.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی، ڕایگەیاند، ناوەراستی ئەم ھەفتەیە واتە لە ڕۆژی دووشەمەوە ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری دۆخێکی ناجێگیری کەشوھەوا، تاوە بارانی پچر پچر بە ڕێژەی جیاواز لە ناوچەکاندا دەستپێدەکات، لە ناوچە شاخاوییەکان ڕێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت و ھەندێک کاتیش ئەگەری چالاکبوونی ھەورە بروسکە و بارینی تەرزە دەبێت.

ئاماژەی بەوەکرد، ناجێگیری کەشوهەوا تا ٢٦ی مانگ بەردەوامی دەبێت و پلەکانی گەرماش لەو ماوەیەدا کەمێک نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و تەنھا لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەری بارینی بەفر دەبێت.

ئاراس جەبار ئەوەشی خستەڕوو، لە ٢٢ مانگەوە چاوەروان دەکرێت نزمەپاڵەپەستۆیەکی ساردی جەمسەری گەشە بکات بەسەر وڵاتانی باکوری ئەوروپا و دواتر لە ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ مانگ بەھۆی چالاکبوونی بەرزەپاڵەپەستۆیەکی بەھێز لەسەر ناوچەکانی باشوری ڕۆژئاوای ئەوروپا ئەگەر ھەیە ئەو نزمەپاڵەپەستۆ جەمسەریە بە ئاڕاستەی ڕۆژھەڵاتی ئەوروپا جوڵە بکات.

وتیشی، لە ٢٦ی مانگ پێشبینی دەکرێت بگاتە سەر وڵاتی تورکیا و ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە ئەنجامی ئەم نزمەپاڵەپەستۆ جەمسەریە لە ٢٦ی مانگەوە دەردەکەوێت لەسەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بەھاتنی شەپۆلێکی چڕی بەفر و بارانبارین،  نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما و چوونە نێو قۆناغی سەرما و سۆڵەی زستان کاریگەری ئەم شەپۆلەش بەبەفر و باران تا ٢٨ی مانگ بەردەوامی دەبێت.

ناوبراو باسی لەوەکرد، پێشبینی بارینی بەفر لەسەرجەم ناوچە شاخاوییەکان دەکرێت لەگەڵ ئەگەری دابەزینی بەفر بۆ سەنتەری شاری سلێمانی بە تایبەت لە ڕۆژانی ٢٧ و ٢٨ی مانگ و بەگشتی ئەو شوێن و شارانەی بەرزیان زیاترە لە ٧٠٠ مەتر لەئاستی ڕووی دەریا کەش لەبارەبێت بۆ بارینی بەفر.

ئاراس جەبار ڕاشیەگەیاند، بەھۆی مانەوە و جێگیربوونی بارستە ھەوا ساردەکە لەسەر ناوچەکانمان تا سەرەتاکانی مانگی داھاتوو پلەکانی گەرما بەنزمی دەمێنێتەوە و سەرماکە بۆ ماوەیەکی نادیار بەردەوامی دەبێت و ئەگەر گۆرانکاریش روونەدات شەپۆلی دیکەی بەفربارین دەبێت لەسەرەتای مانگی داھاتوودا .

 

ئەڵمانیا مەرجەکانی وەرگرتنی ڕەگەزنامە ئاسان دەکات
پێشت ئەڵمانیا مەرجەکانی وەرگرتنی ڕەگەزنامە ئاسان دەکات
شەپۆلێکی بەهێزی سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێکی بەهێزی سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
ەیوەندیدار