درۆنێکی ئەمریکا لە ئاسمانی عێراق خرایە خوارەوە کە بەهاکەی 32 ملیۆن دۆلارە



فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا لە ئاسمانی پارێزگای دیالە خرایەخوارەوە، ڕۆژنامەنووسێکی سەربازیی ئەمریکیش باس لەوە دەکات کە بەهای فڕۆکەکە 32 ملیۆن دۆلارە.

شەوی ڕابردوو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا، لە جۆری “ئێم کیو 9” لە ئاسمانی شارۆچکەی میقدادیەی سەر بە پارێزگای دیالە کەوتەخوارەوە.

بە پێی ئەو داتایانەی کە ماڵپەڕە تایبەتمەندەکان بە جموجوڵی ئاسمانیی بڵاویان دەکەنەوە، درۆنەکە لە کوەیتەوە هەستاوە و لە دەوروبەری کاتژمێر 6:30ی ئێوارە گەیشتووەتە ئاسمانی میقدادیە و پاش چارەکێك خراوەتە خوارەوە.

لوکاس تۆملیسۆن، ڕۆژنامەنووسی سەربازیی لە کەناڵی فۆکس نیوز، ڕایگەیاند، درۆنەکە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانەوە خراوەتەخوارەوە و بەهاکەشی دەگاتە 32 ملیۆن دۆلار.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردووەوە، ئەمە دووەمجارە گروپەکانی سەر بە ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری “ئێم کیو 9″ی ئەمریکی دەخەنەخوارەوە.

کەشناسی: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
پێشت کەشناسی: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
نرخی زێڕ بەرزبووەوە
دواتر نرخی زێڕ بەرزبووەوە
ەیوەندیدار