کەشناسی: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە


کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو ئاشکرا کرد و ئاماژە دەدات بەوەی کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی، بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.

ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما 1-2 پلە لە تۆمارکراوی دوێنی بەرزتر دەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ شەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچەهەور دەبێت و پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 17 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 16 پلەى سیلیزى

دهۆک : 15 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 19 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 17 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 21 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 8پلەى سیلیزى

سۆران : 14 پلەى سیلیزى

حووسییەکان نرخی نەوت لە جیهاندا بەرزدەکەنەوە
پێشت حووسییەکان نرخی نەوت لە جیهاندا بەرزدەکەنەوە
درۆنێکی ئەمریکا لە ئاسمانی عێراق خرایە خوارەوە کە بەهاکەی 32 ملیۆن دۆلارە
دواتر درۆنێکی ئەمریکا لە ئاسمانی عێراق خرایە خوارەوە کە بەهاکەی 32 ملیۆن دۆلارە
پەیوەندیدار