مووچە دەدرێت و هەڕەشەش لە مامۆستایان دەکرێت



لەگەڵ دابەشکردنی شایستە داراییەکانی وانەبێژان، هەڕەشەی “غیابدان” لەو مامۆستایانەش دەکرێت کە ناچنەوە بۆ دەوام.

محەمەد کەمال، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بۆ تۆڕی میدیایی خەڵك ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە، شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ١٠ی ساڵی ڕابردوو لە ١٣ پەروەردەی سنووری پارێزگای سلێمانی دابەشدەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، شایستەداراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ لە خەرجی و داهاتی ناوخۆ دەدرێت بۆیە زووتر دابەشدەکرێت، بەڵام ئێمە بەردەوامین لە بایکۆت و بە وەرگرتنی شایستەی دارایی یەک مانگ ناگەڕێینەوە هۆڵەکانی خوێندن.

لە لایەکی دیکەشەوە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی مامۆستایانی کردووە ئاگاداری کردوونەتەوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەوام دەکرێت و تێیدا هاتووە: “ئەو کۆبوونەوەیەی کە بڕیاری لێدراوە دەربارەی دەوامکردن لە ناوەندەکانی خوێندن (پێنجشەممە) ناکرێت، بەڵکو سەرپەرسشتیارانی پەروەردە سەردانی خوێندنگاکان دەکەن و گفتوگۆ لەگەڵ مامۆستایان دەکەن”.

دەشڵێت:” هەموو مامۆستاکان ئاگاداربکەنەوە کە بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن و دەست بە دەوام بکەنەوە، چونکە هەر مامۆستایەک نەگەڕێتەوە غیاب دەدرێت”.

ئەمڕۆش سەباری بەردەوامبوونی بایکۆتی مامۆستایان، لە ژمارەیەك خوێندنگەی سلێمانی دەوام دەکرێت.

 

پاکستان هێرشی کردەسەر ئێران
پێشت پاکستان هێرشی کردەسەر ئێران
پەروەردەی شارەزور بۆ مامۆستایان: هەر مامۆستایەک سبەی دەوام نەکات غیاب دەدرێت
دواتر پەروەردەی شارەزور بۆ مامۆستایان: هەر مامۆستایەک سبەی دەوام نەکات غیاب دەدرێت
ەیوەندیدار