شایستە داراییەکانی وانەبێژان خەرجدەکرێت، بەڵام بایکۆت ناشکێت



شایستە داراییەکانی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری پەروەردەکانی شاری سلێمانی دابەشدەکرێت، وانەبێژانیش دەڵێن، ” بایکۆت ناشکێنین و ناگەڕێینەوە هۆڵەکانی خوێندن”.

محەمەد کەمال، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بۆ تۆڕی میدیایی خەڵک ڕایگەیاند، سبەینێ شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ١٠ی ساڵی ڕابردوو لە ١٣ پەروەردەی سنووری پارێزگای سلێمانی دابەشدەکرێت

ئەوەشی خستەڕوو، شایستەداراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ لە خەرجی و داهاتی ناوخۆ دەدرێت بۆیە زووتر دابەشدەکرێت، بەڵام ئێمە بەردەوامین لە بایکۆت و بە وەرگرتنی شایستەی دارایی یەک مانگ ناگەڕێینەوە هۆڵەکانی خوێندن.

سەبارەت بە فشارەکان بۆ گەڕانەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن ئاماژەی بەوەکرد، بەڕێوەبەری خوێندنگەکان لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەکان کۆبوونەتەوە، پێیان ڕاگەیەندراوە ناوی مامۆستایانی نەهاتوویان بۆ بنێرن، بەڵام ئێمەش پێمان ڕاگەیاندوون کە ناگەڕێینەوە هۆڵەکانی خوێندن.

هاوکات لە کۆی هەزار و ٤٠٠ خوێندنگەی سنووری پارێزگای سلێمانی تەنها ١٨٠ بۆ ٢٠٠ خوێندنگە دەوامیان دەستپێکردووەتەوە، بڕیارە مامۆستایان، وانەبێژان و فەرمانبەران ڕۆژی یەکشەممە لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی ئەنجامبدەن.

بەغدا کێشەی مووچەی هەرێمی یەکلایی کردەوە
پێشت بەغدا کێشەی مووچەی هەرێمی یەکلایی کردەوە
بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم چەندە؟
دواتر بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم چەندە؟
ەیوەندیدار