پاکستان هێرشی کردەسەر ئێران



وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند، سوپای پاکستان زنجیرەیەک هێرشی سەربازی بە ئامانجی لەناوبردنی”حەشارگە تیرۆریستییەکان” لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران دەستپێکردووە.

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاکستان زنجیرەیەک هێرشی سەربازیی بۆ سەر حەشارگە تیرۆریستییەکان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، پاکستان وەک ئەندامێکی بەرپرسیار لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا پابەندە بە بنەما و ئامانجەکانی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە تەواوی ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەگرێت، تاکە ئامانجی هێرشەکان بۆ سەر خاکی ئێران هەوڵدانە بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییە ئەمنی و نەتەوەییەکانی پاکستان کە ناتوانرێت سازشی لەسەر بکرێت.

پێشتریش عەلیڕەزا مەرحامەتی، جێگری پارێزگای سەراڤانی ئێران لەسەر سنووری پاکستان ڕایگەیاندبوو کە دەنگی چەند تەقینەوەیەک لەسەر سنووری پاکستان و ئێران بیستراوە.

هاوکات بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، کوژرانی حەوت کەسی غەیرە ئێرانی (سێ ژن و چوار منداڵ) لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی سیستان و بەلووچستان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران پشتڕاست کردەوە.

سێشەممەی ڕابردوو، میدیا فەرمییەکانی ئێران ڕایانگەیاند کە ئێران هێرشێکی مووشەکیی کردە سەر بنکەکانی ڕێکخراوی جەیش ئەلعەدل لە پاکستان، ئەمەش ڕۆژێک دوای هێرشێکی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دێت کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بۆ سەر بنکەکانی ڕێکخراوی جەیش ئەلعەدل لە خاکی پاکستان دەستیپێکرد.

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردوومانی ئێران لە ناوخۆی خاکی ئێمەدا کارێکی نایاسایی و ناڕەوایە و مافی وەڵامدانەوەمان هەیە، باڵیۆزەکەمان لە ئێران بانگهێشت کردەوە، باڵیۆزی ئێرانیش کە سەردانی وڵاتەکەی دەکات لە ئێستادا ڕێگەی پێنەدراوە بگەڕێتەوە.

دوێنێ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، بەرپرسی کاروباری ئێرانی لە ئیسلام ئاباد بانگهێشت کرد بۆ دەربڕینی ئیدانەکردنی پێشێلکاری ئاشکرا و قبوڵنەکراوی سەروەری وڵاتەکەی دوای ئەوەی تاران گرووپێکی چەکداری لەسەر خاکی پاکستان بۆردوومان کرد.

جەمال کۆچەر: مەترسی لەسەر مووچە نییە
پێشت جەمال کۆچەر: مەترسی لەسەر مووچە نییە
مووچە دەدرێت و هەڕەشەش لە مامۆستایان دەکرێت
دواتر مووچە دەدرێت و هەڕەشەش لە مامۆستایان دەکرێت
ەیوەندیدار