کاتی هاتووە….. لە دوای شکستی دەسەڵات لە هەرێم!!



شەماڵ عەبدولوەفا

لە دوای شکستی دەسەڵات لە هەرێم!!
دوای چارەسەرنەکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و عێراق، دوای دەست تێوەردانی راستەوخۆی ئێران و تورکیا لەھەرێم لەھەموو رویەکەوە هەتا کار گەیشتۆتە ھێرشی راستەوخۆ.

دوای توندبونەوەی شەری ئاشکرای نێوان ئێران و گروپەکانی لەگەڵ ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی، کاتی ئەوە ھاتووە کورد داوای ئەوە بکات بچێتە ژێر چەتری «الوصایە الدولیە» سەرپەرشتی نێودەوڵەتیی (UN).

ھەرێم لە لێواری ھەلوەشاندنەوەدایە، (ی ن ک)و (پ د ک) لەھەموو کەیسەکانی دەستەلاتداری و حکومڕانیدا شکاون و شکستیان ھێناوە بەرامبەر عێراقیش رۆژ بەرۆژ لاواز و کەنەفت دەبێت، بۆ تورکیا و ئێرانیش بونەتە پاشکۆ.

بەم ئاراستەیەدا بروات ھەرێم لەباشترین ئەگەرەکان یان دەبێتە دوو ئیدارەیی یان دەبێتەوە بەچەند پارێزگایەک سەر بە عێراق (پ د ک)و (ی ن ک) گرنگ نیە لایان چ دەگوزەرێ گرنگ ئەوەیە حیزبەکانیان بمێننەوە گەر حیزبیش کەوتە مەترسیەوە گرنگ ئەوەیە دوو بنەمالەکەیان پارێزراو، بێت ھەرێم ھی ئەوان نیە ھی خەڵکەکەیەتی، سەروەری تاکی کوردیش لای ئەوان نیە بەڵکو لە مانەوەی قەوارەی ھەرێمە لەئێستادا.

دەبێت چی بکرێت بۆ دەرباز بون لەم تەڵە گەورەیە و ھەرێم پارێزراو بێت، تاکە رێگە ئەوەیە خەلکە دڵسۆز و دەستەبژێر خوێندەوار و ڕاستگۆ و نیشتمانپەروەرکان…. ھتد، بیر لەوە بکەنەوە ھەرێم لەژێر دەسەڵاتی عێراق وئێران و تورکیا و (پ د ک و ی ن ک) دەربھێنن و بیخەنە ژێر چەتری UN لەژێر وصایەی دەولی بیپارێزن.

ھەرچەندە کارێکی قورس و ئاڵۆزە، چونکە عێراق سەروەری ھەیە و دەوڵەتێکی سەربەخۆیە و لەژێر بەندی حەوتی UN دەرچوە و زۆر دژ و بەربەست و بەرەنگاری بۆ قوت دەبێتەوە ! بەڵام ھەلومەرجی ناوخۆیی و دەورووبەر و ناوچەکە و جیهانیش وا دەخوێنرێتەوە ئەو هەنگاوە ئێستا لەبار بێت.

بۆچی و لەچ کاتێکدا وصایەی دەولی دەتوانرێت ھەنگاوی بۆ بنرێت؟
کاتێک ناوچەکە ناسەقام گیری ئەمنی و سەربازی و دارایی و عیلاقاتی بەخۆیەوە ببینێت، ئێستا ھەرێم لەبەر دەم هەمو ئەم ئالنگاریانەدایە.

ناوچەکەش خراپتر و خراپتر دەبێت، پەیوەندیەکانیش ئاڵۆزتر و باری دارایی و ئابوریش بەرەو لاواز بوون، پەیوەندی ھەرێم و عێراقیش پر کێشەتر، لەلایەکی ترەوە شەری درۆن دژ بە ئەمریکا و وەڵامی ئەمریکاش بۆ ئەوان، داواکردنی عێراقیش بۆ دەرکردنی ھاوپەیمانان بونەتە بەربەست بۆ ئارامبونەوەی ناوچەکە.

گەر ئەمریکا عێراقی بەجێھێشت و هاتنە کوردستان و جێگیر بوو، چی ڕوودەدات !؟ گەر هەرێمی کوردستانیشی بەجێھێشت چی ڕوودەدات!؟ ھاوکێشەکە وەک خۆی بخوێننەوە و بیرێک لە وصایەی دەولیش بکەینەوە.

 

لە داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرزبووەوە
پێشت لە داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرزبووەوە
حكومەتی هەرێم بۆ دامەزراندن ڕەزامەندی دا
دواتر حكومەتی هەرێم بۆ دامەزراندن ڕەزامەندی دا
ەیوەندیدار