هەڵمەتی داواکردنی پێشوەختە بۆ تەلەفزیۆنە نوێیەکانی سامسۆنگی 2024 دەستپێکرد



کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵمەتێکی داواکردنی پێشوەختە بۆ نوێترین تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی دەستپێکرد کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات، ئەمەش دەرفەتێک بۆ کڕیارەکانی لە عێراق ڕەخساند کە یەکەم کەس بن کە تەلەفزیۆنە نوێیەکانی سامسۆنگی 2024 بەدەستبهێنن، هەڵمەتەکە بەردەوامە لە ماوەی نێوان 8ی ئایار و 28ی ئایار.

سامسۆنگ ماوەی 18 ساڵە پێشەنگی جیهانییە لە پیشەسازی تەلەفزیۆن و تا ئەمڕۆش بەهۆی پەرۆشی بەردەوام و پابەندبوونی دڵسۆزانە بۆ دابینکردنی باشترین ئەزموونی تەلەفزیۆنی بە کڕیارەکانی بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیای داهێنەرانە و پێشکەوتووی خۆی.


لە وردەکارییەکانی هەڵمەتی داواکاری پێشوەختەی تەلەفزیۆنە نوێیەکانی سامسۆنگی 2024 ، هەڵمەتەکە سێ نوێترین تەلەفزیۆنی سامسۆنگ لەخۆدەگرێت، کە بریتین لە: تەلەفزیۆنی سامسۆنگ NEO QLED 8K – بە سێ قەبارە بەردەستە: 65 ئینچ، 75 ئینچ، و 85 ئینچ – و تەلەفزیۆنی سامسۆنگ OLED 4K – بە سێ قەبارە بەردەستە هەروەها: 55 ئینچ، 65 ئینچ و 77 ئینچ، و تەلەفزیۆنی سامسۆنگ NEO QLED 4K – بە چوار قەبارە بەردەستە: 55 ئینچ، 65 ئینچ، 75-. ئینچ و 85 ئینچ.

ئەو بەکارهێنەرانەی ئارەزووی کڕینی هەریەکێک لەم تەلەفزیۆنانە دەکەن، مۆبایلێکیS24 ئەڵترا یان S24 Plus بێبەرامبەر بەدەستدەهێنن، ئەمەش بەپێی قەبارە و جۆری تەلەفزیۆنەکە. جگە لە گەرەنتی یەک ساڵ لە بەرواری کڕین، و کۆپۆنی کڕین بە بەهای 135 دۆلار.

شایەنی باسە کڕیارانی سامسۆنگ لە عێراق دەتوانن داواکاری پێشوەختە بۆ تەلەفزیۆنە نوێیەکانی سامسۆنگ 2024 بکەن لە سەرجەم پێشانگاکانی سامسۆنگ و دابەشکەران و بریکارە فەرمییەکان و خاڵە ڕێگەپێدراوەکانی فرۆشتن کە لە سەرانسەری عێراق بڵاوبوونەتەوە یان لە ڕێگەی فرۆشگای ئۆنلاین سامسۆنگەوە: https://www.samsung.com/iq_ku/offer/tvs/pre-order/

نرخی زێڕ دابەزی
پێشت نرخی زێڕ دابەزی
ڕووکاری UI 6.1 تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI لە زنجیرەی S24 دەهێنێتە ناو ئامێری زیاتری گالاکسی
دواتر ڕووکاری UI 6.1 تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI لە زنجیرەی S24 دەهێنێتە ناو ئامێری زیاتری گالاکسی
ەیوەندیدار