حكومەتی هەرێم بۆ دامەزراندن ڕەزامەندی دا



وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەسەر ڕەزامەندی سەرۆكی حكومەت، ئەو مێردمنداڵانەی “نەوجەوان” تەمەنیان دەبێتە 18 ساڵ بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێن.

كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە نووسراوێكدا، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە و ئاڕاستەی نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كردووە سەبارەت بە ڕەزامەندی پێشووی سەرۆكی حكومەت لەسەر پێشنیارەكانی وەزارەتەكە بۆ چارەسەری خانەكانی كوڕان و كچان، داوای دامەزراندنی ئەو كوڕ و كچانەی كردووە بە گرێبەست، كە تەمەنی 18 ساڵییان تەواو كردووە.

هاوكات، ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە نووسراوێكدا وەڵامی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی داوەتەوە بۆ دامەزراندنی ئەو نەوجەوانانە و داوای بەراییەكانی لە (پێناس و بڕوانامە) كردووە، تاوەكو كاری پێویست ئەنجام بدرێت بۆ دامەزراندنیان.

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەلایەتی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دەربڕی لەسەر داوایەکی کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، تایبەت بەو منداڵانەی تەمەنیان دەبێتە ١٨ ساڵ لە خانەکانی کوران و کچانی بێ سەرپەرشت بۆ دامەزراندنیان بە شێوەی گرێبەست.

ڕاشیگەیاندووە، یەکەمین جارە لە دوای کابینە یەک لەدوای یەکەکانی حکومەتی هەرێمی کورستان، كە کابینەی ٩ کۆتایی بە کێشەی ئەو مێردمنداڵانە هێنا.

کاتی هاتووە…..  لە دوای شکستی دەسەڵات لە هەرێم!!
پێشت کاتی هاتووە….. لە دوای شکستی دەسەڵات لە هەرێم!!
ئێران بۆ ھێرش دەکاتە سەر ھەولێر؟
دواتر ئێران بۆ ھێرش دەکاتە سەر ھەولێر؟
ەیوەندیدار