لە داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرزبووەوە



ئەمڕۆ لەکاتی داخستنی بازاڕی دراو نرخی 100 دۆلار بە 152 هەزار و 700 دینارەوە مامەڵەی پێوەکرا، لەچاو کردنەوەی بازاڕ دۆلار دابەزی.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر 153 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخەکان گۆڕانکارییان بەسەرداهات و نرخی دینار بەرزبووەوە،

هاوکات لەکاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بەرامبەر 152 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمەش بەراورد بە کردنەوەی بازار بۆ هەر 100 دۆلارێک نزیکەی 350 دینار دابەزیوە،

هەرچەندە پێشبینییەکان بۆ ئەوە دەچوون کە دۆلار لەمساڵدا زۆر دابەێ و بگاتە خوار 145 هەزار، بەڵام تا ئەمڕۆش دۆلار هەر لە بەرزیدایە و هێشتا ئەو دابەزینەی تۆمار نەکردووە، ئەمە سەرەڕای هەوڵەکانی بانکی ناوەندی بۆ دابەزینی بەهای دۆلار کە گیراونەتە بەر.

سودانی پەیامێکی دەربارەی هێرشەکانی هەولێر بڵاوکردەوە
پێشت سودانی پەیامێکی دەربارەی هێرشەکانی هەولێر بڵاوکردەوە
کاتی هاتووە…..  لە دوای شکستی دەسەڵات لە هەرێم!!
دواتر کاتی هاتووە….. لە دوای شکستی دەسەڵات لە هەرێم!!
ەیوەندیدار