بەڤیدیۆ؛ كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاری دەستی پێكردەوە



سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دەستمان بە کارکردن کردەوە لە پڕۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی دروست بوونی كێشە و ئاستەنگ دروست كردن بۆ پڕۆژەكە، كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاری ڕاگیرا.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو هەندێک ڕێگری دروست بوو لە بەردەم جێبەجێ کردنی بەشێک لە پڕۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری، دوای هەوڵەکان لە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانییەوە فەرمان کرا کە کارەکان دەست پێ بکەینەوە.

ڕاشیگەیاندووە، “ئەمڕۆ تیمەکانمان کاریان کرد لەو بەشەی شەقامەکە و بۆرییەکە وا دادەبەزێنرێت و وردە وردە کاری تێدا دەکرێت بۆ ئەوەی پڕۆژەکە زووتر تەواوبکرێت و بخرێتە خزمەتی شارە خۆشەویستەکەمان”.

مامۆستایان دەبێت ئەم دەستکەوتە بە هی خۆیان بزانن
پێشت مامۆستایان دەبێت ئەم دەستکەوتە بە هی خۆیان بزانن
دەوام لەبەشێكی خوێندنگە و باخچە حكومییەكان دەستپێدەكاتەوە
دواتر دەوام لەبەشێكی خوێندنگە و باخچە حكومییەكان دەستپێدەكاتەوە
پەیوەندیدار