کەشناسی کاتی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بەفر و بارانەکەی ڕاگەیاند



کەشناسی کاتی کۆتاییهاتنی ئەو شەپۆلی بەفر و بارانەی ڕاگەیاند کە چەند ڕۆژێکە ناوچە جیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و ئەوەشی خستەڕوو کە تەم دروست دەبێت.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ باران بارینی پچڕپچڕ لە هەندێك کاتدا.

ڕوونیشیکردەوە کە لەناوچە شاخاوییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت، بەڵام لەسەنتەری پارێزگاکان ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە، لەئێوارەشدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لەشەودا کاریگەری ئەم شەپۆلەی ڕووی لەناوچەکەمان کردووە کۆتایی دێت.

سەبارەت بە سبەینی دووشەممە، بەشی پێشبینی ڕایگەیاند، لە کاتەکانی بەیانیدا تەم لە بەشێك لە ناوچەکان دروست دەبێت، ئاسمانیش بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور.

ئەوەشی خستەڕۆ کە ئەمڕۆ و سبەینێ زیاتر لە 3 پلە، گەرما بەرز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 13 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 13 پلەى سیلیزى

دهۆک : 12 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 15 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 14 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 13 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 18 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى

سۆران : 10 پلەى سیلیزى

وەزیری ئاوەدانکردنەوە دەربارەی “ڕێگەی مەرگ” ڕوونکردنەوە دەدات
پێشت وەزیری ئاوەدانکردنەوە دەربارەی “ڕێگەی مەرگ” ڕوونکردنەوە دەدات
نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حەشدی شەعبی چییان لەسەر هێرشە درۆنییەکان وت؟
دواتر نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حەشدی شەعبی چییان لەسەر هێرشە درۆنییەکان وت؟
ەیوەندیدار