ئەنجومەنی وەزیران سبەینێ دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە دەدات



بڕیارە رۆژی یەکشەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەبچێت، و چاوەڕوان دەکرێت لە دانیشتنەکەی ئەنجومەنی وەزیران، دەنگ لەسەر ئەوپێشنیارانە بدرێت کە حکومەتی هەرێم کردویەتی بۆ هەمواری یاسای بودجە.

پێشتر سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندبوو، کۆبوونەوەکانی وەفدی ھەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق بەرھەمدار بووە، و چاوەڕوان دەکەین هەنگاوی باش بنرێت بۆ چارەسەرکردنی کیشەی مووچەی هەرێم .

سەرچاوەیەکیش ڕایگەیاند، بەئەگەرێکی زۆرەوە سبەینێ لە دانیشتنەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا دەنگ لەسەر قبوڵکردنی تێبینییەکانی وەفدی ھەرێم بدرێت تایبەت بە ھەموارکردنەوەی یاسای بودجە.

هاوکات سەرچاوەیەک بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاندووە،”چەند پێشنیارێک لە ئارادایە، لەوانە مووچەی موچەخۆرانی ھەرێم بخرێتە سەر خەرجی حاکیمە، ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق مووچەخۆرانی ھەرێمیش لەکاتی خۆیدا مووچە وەربگرن و بانکی ناوەندی عێراقیش لقێکی لە ھەرێمی کوردستان بکاتەوە و راستەوخۆ سەرپەرشتی دابەشکردنی مووچە بکات”.

ئەمە لەکاتێکدایە کە خالید شوانی وەزیری دادی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، ھیوادارن بتوانن لە ئەنجومەنی وەزیران یاسای بودجە ھەموار بکەنەوە و ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بکەن.

 

 

 

 

 

نێجیرڤان بارزانی و سودانی کۆبوونەوە
پێشت نێجیرڤان بارزانی و سودانی کۆبوونەوە
بەهۆی بارانبارینەوە ڕێگایەک داخرا
دواتر بەهۆی بارانبارینەوە ڕێگایەک داخرا
پەیوەندیدار