نێجیرڤان بارزانی و سودانی کۆبوونەوە



نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و شاندی یاوەری کرد.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا، میکانیزمەکانی هەنگاونان بچارەسەرکردن و یەکلاکردنەوەی کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم بە پێی دەستوور تاوتوێ کرا، جەخت کرایەوە، کە هاووڵاتییان لە پارێزگاکانی هەرێم وەک سەرجەم پارێزگاکانی تر دەبێت بارودۆخی ژیانیان باشتر بکرێت، و پرسی مووچە و قوتی خەڵک دووربخرێتەوە لە ئاڵەنگارییە سیاسی و تەکنیکییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی نووسینگەی سودانی، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی سەرجەم پرس و فایلەکان لەسەر ئاستی نیشتمانی و دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکە کراوە،

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدای پایتەخت بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی “ڕۆژی شەهیدی عێراق”، ساڵیادی تیرۆرکردنی ئایەتوڵڵا محمد باقر ئەلحەکیم.

لە میانی مەراسیمەکەدا، نێچیرڤان بارزانی جەختی لە پێویستی هێز و لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە کارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران و پشکی هەرێم لە بودجەی دارایی فیدراڵی، جەختیشی کردەوە کە خەڵکی هەرێم لە ژیانێکی خراپدا دەژین دۆخەکە لە ئەنجامی چارەسەرنەکردنی ئەم ناکۆکیانە و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا هاتۆتە ئاراوە.

لە چ کاتێکدا پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت کاتێک تووشی ئەنفلۆنزا دەبیت؟
پێشت لە چ کاتێکدا پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت کاتێک تووشی ئەنفلۆنزا دەبیت؟
ئەنجومەنی وەزیران سبەینێ دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە دەدات
دواتر ئەنجومەنی وەزیران سبەینێ دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە دەدات
ەیوەندیدار